ڕێکەوتی( ٢٠١٩/١١/١٦) ڕێکخراوی ئازادبوون گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ د.یوسف محمەد سادق (جێگری سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق) ڕێکخست، لەبارەی هەمواری دەستوور و یاسای هەڵبژاردنی عێراق بە تایبەت لە پەیوەند بەکوردەوە.
بەرنامەی گفتوگۆکە:
- پێشەکی ڕێکخەرانی گفتوگۆکە.
- پێشکەشکردنی بابەتێک لەلایەن د.یوسف محمد سادق.
- کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و وەرگرتنی پرسیار، سەرنج و پێشنیار لەلایەن بەشداربووانەوە.
- وەڵامدانەوەی د.یوسف بۆ پرسیارەکان.
- پێشکەش کردنی کۆکراوە و دەرەنجامی گفتوگۆکە لەلایەن تەحسین قادر (ئەندامی بۆردی ڕێکخراوی ئازادبوون).