رێكخراوی ئازادبوون، ژمارەیەك هەلی كار بۆ پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندی رەوشی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رادەگەیەنێت.
پۆستەکان:
مەرجەكان:
1-دەرچووی زانكۆ یان پەیمانگا بێت .
2- زمانی عەرەبی–ئینگلیزی بزانێت .
3-دانیشتوی شاری سلێمانی بێت.
4-ئەزموونی كاركردنی لە بواری كاری رێكخراوەیی و چوار ساڵ کەمتر نەبێت.
*دوو چاودێری رەوشی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
مەرجەكان :
1- دەرچووی زانكۆ یان پەیمانگا بێت، دەرچوانی بە شی ژینگەییەکان لە پێشترن.
2-دانیشتوی شاری سلێمانی، هەڵەبجە بێت.
3- ئەزموونی کاری هەبێت، ئەوانەی ئەزموونی کاری رێکخراوەیان هەیە، لە پێشترن.
4- توانای نوسینی راپۆرت و شیكاری داتای هەبێت.
*راهێنەر لە بواری ژینگە
مەرجەكان:
1-ئەزموونی راهێنانی پێنج ساڵ كەمتر نەبێت.
2-بتوانێت لە بواری پێگەیاندنی ڕۆژنامەوانی ژینگەیی و چۆنیەتی چاودێریكردنی رەوشی ژینگە، راهێنان ئەنجام بدات.
3-توانای راهێنانی بە ئۆنلاین هەبێت .
*توێژەر
مەرجەكان:
1-لانی کەم دەرچووی زانكۆبێت و توانای توێژینەوەی هەبێت .
2- پێشتر توێژینەوەی لە بواری ژینگە ئەنجامدابێت.
تێبینی:
*دوا مۆڵەتی پێشكەشكردن، رۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی (٢٢/8/2022).
*ماوەی پرۆژەکە چوار مانگە.
* لە (Subject) ی ئیمەیلەکەدا پۆستی داواکراو بنووسین، بە پێچەوانەوە ئیمەیلەکە پشتگوێ دەخرێ.
*سیڤیی بۆ ئەم ئیمێلە بنێرن: