جه‌مشید به‌هرامی
هونه‌ر به‌ستێنی داهێنانی تاكه كه‌سیه. به مانای سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌می هونه‌ری( زه‌ین ). ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی دێكارت بووه به‌و واتایه‌ی كه له مودێرنیتی دا، به‌رهه‌می هونه‌ری، سه‌ربه‌خۆیه و توانای ئه‌نجامی هه‌موو كرده‌یه‌كی هه‌یه، كه وایه باشترین دۆخی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات سه‌ربه‌خۆتر و ئازادتر بێت. هونه‌ر ئه‌و هه‌له بۆ تاكگه‌رایی ده‌ڕه‌خسێنێ، بوونی شێواز به مانای رێخه‌ری عه‌قڵانی هونه‌رمه‌ندانه ، هونه‌رمه‌ند بۆ گه‌یشتن به تاكگه‌رایی ده‌بێت بگاته جێگایه‌كی سه‌رتر له شێواز ، كه وایه هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه گرێ خواردووی ئازاد بیركردنه‌وه‌یه.
بۆ ده‌ستپێك له هونه‌ردا، ده‌بێت شیوازه‌كان ئه‌زموون بكرێت و بۆ به‌رده‌وام بوون ده‌بێت سورریالیست بێت. بۆ په‌ره‌پێده‌ری، ئازادی پێویسته. هانا ئارێنت ده‌ڵێت: « سیاسه‌ت به مانای دیالۆگ و وتووێژی ئازاد و ئازادانه بڕیاردانه « له روانگه‌ی ئارێنته‌وه، ئه‌سینای سه‌ده‌ی پێنجه‌می به‌ر له زایین، خۆنوێنی سیاسه‌تی راسته‌قینه بووه.شاروَمهندان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد باسیان له سه‌ر ده‌ور و به‌ریان ده‌كرد. وتوێژی فه‌رمی به واتای ئازادی نگه‌تیڤ هیچ مانایه‌كی نه‌بوو. ئه‌و ئازادیه نگهتیڤهی كه « ئایزایا به‌رلین» باسی ده‌كرد. هیچ به‌ربه‌ست و سنوورێك به‌دی نه‌ده‌كرا. له هونه‌ردا دوو جۆر سنوور و به‌ربه‌ست به‌دی ده‌كرێت:
– سنووری هونه‌ر له سه‌ر هونه‌ر
– سنووری كرده‌ی ده‌ره‌كی له سه‌ر هونه‌ر
شێواز و ده‌زگا، سنوور بۆ هونه‌رمه‌ند داده‌نی، به‌و مانایه‌ی كه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت به به‌شێك له پێكهاته‌یه‌ك، ئایا له‌م كاته‌دا خولقاندنی راسته‌قینه هه‌ر له جیی خۆیه‌تی؟ خولقاندن، ده‌چێته بازنه‌یه‌كه‌وه و سنووردار ده‌بێت و ئه‌مه خودی ره‌وتی تاكگه‌رایی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه سنووری دهرهوهخوازیه له سه‌ر زه‌ین، سنووری داب و نه‌ریت و سیاسه‌ته له‌سه‌ر هونه‌ر. كرده‌ی دیتنی،باڵی به سه‌ر كرده‌ی زه‌یندا ده‌كێشت. لێره‌دا مودێرنیتی پاشه‌كشه ده‌كات چونكوو ئه‌ویدی باڵ به سه‌ر « خود « دا ده‌كێشێت. ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ری، ته‌واو كه‌ری یه‌كترن. سیاسه‌تی ئازاد، هونه‌رێكی خولقێنه‌ر به دی دێنێت، زه‌ینی هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت سه‌رتر له شیواز و پێكهاته‌كان بگاته ئازادی و تاكگه‌رایی ئایدیال بگاته ئه‌نجام، هونه‌ر ده‌توانێت ئایدیالهكان بكێشێته‌وه.
كه‌ڵه نووسه‌ری ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئاندری مالرۆ، ده‌ڵێت: « هونه‌ر دژ به چاره‌نووسه و هونه‌ر دژ به مه‌رگه». له هونه‌ردا هه‌تاهه‌تایی بوون به ئه‌نجام ده‌گات، هه‌ربۆیه مرۆڤ ده‌توانێت له رێگای هونه‌ره‌وه ده‌سته‌و یه‌خه‌ی مه‌رگ ببێته‌وه، له هونه‌ردا ده‌كرێت خولیاكان راسته‌قینه پیشان بدرێت. له روانگه‌ی هێگله‌وه، هونه‌ر راسته‌قینه و عه‌قڵانییه، به‌ڵام مێشكی هونه‌رمه‌ند سه‌رتر له راستهقینهبوونه. له هونه‌ردا خولیاكان ده‌چنه ژێر ركێفی زه‌ینه‌وه. ریالیست یان ئایدیالیست؟ له هونه‌ردا گه‌یشتن به هه‌ر كامه‌یان سانایه، هونه‌ر ده‌توانێت به‌دی هێنه‌ری كه‌شێك بێت بۆ جیاوازی و فره ره‌هه‌ندی. فره ره‌هه‌ندی به‌شێكه له دێمۆكراسی، روانینی بازه‌رگانی له هونه‌ردا، خولقاندنی زه‌ینی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. دابه‌زینی زه‌ینی خولقێنه‌ری هونه‌ر، له بازاڕی بوون و به بازه‌رگانی بوونی هونه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌وه‌ی كه ئادۆرنۆ به « كه‌لتووری پیشه‌یی» نازهدی ده‌كات. به مانای ئامرازی بوونی كولتوور، هزری هونه‌ر به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێته‌وه، كرنگترین مه‌ترسی دیكه به‌ربه‌ستی ئازادی هونه‌ره. پشكوتوویی هونه‌ری به‌ستراوه‌ته‌وه به ئازادی بۆ هونه‌ر ، له دۆخێكی به ته‌واو مانا دێموَكراتیك، هونه‌ر له خولقاندنی به‌رده‌وام نزیكتر ده‌بێته‌وه؛ لێره‌دا پێوه‌ندی نێوان سیاسه‌تی دێموَكراتیك و هونه‌ری خولقێنه‌ر به روونی خۆ ده‌نوێنێ. خولقاندن له ئازادی‌دا درووست ده‌بێت. له كۆدا هونه‌ر ده‌رفه‌تی ئازادیخوازانه‌یه. ده‌سه‌ڵات، ئازادی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئاندری ماڵرۆ له شه‌سته‌كانی زایینی‌دا گووتی: « ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات ئه‌مر كردن به هونه‌ر نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات خزمه‌ت كردنه به هونه‌ر «. سیاسه‌ت به مانای ده‌سه‌ڵات، بۆ پشكوووتنی كولتوور ده‌بێت بۆ ئازادی هه‌رچی زۆرتری هونه‌ر، رێ خۆش كه‌ر بێت، به واتای گرنگایه‌تی به ئازادی پۆزۆتیڤی «ئایزایا به‌رلین».
ده‌سه‌ڵاتی باش، دۆخێك پێك دێنێت كه لێهاتووییه تاكیه‌كان، به پشكووتنی كرده‌یی بگه‌ن. ( ئازادی پۆزۆتیڤ) لێره‌دا یارمه‌تی به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌رخه‌ری ئازادی پۆزۆتیڤه. هونه‌ر ده‌توانێت كه‌شێك بێت بۆ شۆرشگێڕ بوون. مۆریس بیلانشون ده‌ڵێت : « وته‌ی شاعیر وته‌ی كه‌سێكه كه خۆی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه «. كه وایه له هونه‌ردا ده‌كرێ له‌گه‌ل كرده‌ی نامرۆڤانه‌دا ده‌سته‌و یه‌خه بیت. هونه‌رمه‌ند ده‌بێت پابه‌ند بێت، به واتایه‌كی دیكه ده‌بێت رۆشنبیر بێت؛ كاستۆریا دیس ده‌ڵێت : « رۆشنبیر كه‌سێكه كه سه‌رتر له شاره‌زایی و ئه‌ركه‌كه‌ی، به دوای پرسه‌كانی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگاكه‌دا چالاكانه ده‌ڕوات و بیرۆكه‌یه‌ك به راشكاوانه بۆ ره‌خنه و گۆڕانی دۆخی هه‌نووكه‌یی ده‌خاته به‌ر باس». هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هونه‌ری رۆژهه‌ڵاتی، ره‌خنه بگرێت، له‌م كاته‌دایه كه هه‌نه‌رمه‌ندی رۆشنبیر دێته ئاراوه كه ره‌خنه‌گره و ره‌خنه‌كه‌ی له رێگایه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و وته‌یه‌كی سه‌ربه‌سته‌وه به هونه‌ره‌كه‌ی به‌یان ده‌كات. خۆپارێزی و خۆبواردن شیوهئازار و ئافه‌تی خولقاندنی هونه‌رییه. بۆ خۆلقاندن، ده‌بێت له پانتایی كرده‌ی بینراودا زه‌ین رزگار بێت. رزگار بوون سه‌ره‌تای پشكووتنه. هونه‌رێك كه سنووردار بێت هونه‌ری ئازاد نییه، به بڕاوی بۆدلێر: « مۆدێرنیتی به مانای به‌زاندنی ئه‌و سنوورانه‌یه كه له به‌رامبه‌ر به‌گوڕ بوونی هزر و بیردا به‌ربه‌ستن «. له روانگه‌ی جۆرج باڵاندی : « مۆدێرنیتی به مانای بزووتن و رۆشتنه، له‌گه‌ڵ دیاری نه‌كردنی جێگه‌یه‌كی دیاریكراودا «. مودێرنیتی به مانای به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش چوونه؛ هونه‌ری مودیرن هونه‌رێكی سنوور به‌زێنه و هاوكات سه‌رتر له بنه‌ماكان بیر ده‌كاته‌وه. لێره‌دایه كه پۆست مۆدێرنی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له دایك ده‌بێت. له راستیدا نیچه سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا و له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نوزده‌دا بنه‌مای ئه‌ده‌بیاتی پۆست مۆدێرنی داڕشت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌یده‌زانی دوای مردنی ئاوه‌ها ده‌ناسرێت، نیچه سنووره‌كانی به‌زاند؛ به‌و مانایه‌ی كه مۆدیرن بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رتر له مۆدیرن، واته پۆست مۆدێرن. ئایا ئێمه زهینهكانمان سنوورداره؟ یان بیر له خۆلقاندن و سنوور به‌زاندن ده‌كه‌ینه‌وه؟. لێره‌دایه كه جیاوازیه‌كانی نێوان سهرترۆپكهكانی نوخبه و جه‌ماوه‌ری ئاسایی روون ده‌بێته‌وه. به واتایه‌كی دیكه جیاوازی له نێوان سنوور به‌زاندن و به‌ره‌و سنوور چووندایه.
خولقاندن باوی دڵی ئازادیه. ره‌خنه له عه‌قڵیه‌تی مۆدێرنیش ئازادیه. له ده‌ستكه‌وته‌كانی مۆدیرنیتی وه‌رگرتنی ره‌خنه‌یه. ئێمه له گه‌ڵ راستیه‌كاندا خوومان گرتووه. سه‌رتر له راستیه‌كان – سوریالیسم – خولقاندن و ئازادی به‌ربڵاوتر ده‌كات، زه‌ینی ئازاد، زه‌ینێكی به‌رپرسه نه‌ك نابه‌رپرس. هونه‌ری ئازاد هونه‌رێكی به‌رپرسه له هه‌مبه‌ر رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا و رۆشنبیرانه بینراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه و ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت. له رۆمی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی دا، به كه‌سێك ده‌گوترا رۆشنبیر كه زانیاری له سه‌رده‌می خۆی ببێت. له به‌رهه‌مه هونهریهكاندا ده‌كرێت له‌و وێنه‌ی پێشكه‌ش كردنی زانیاری به به‌رده‌نگ بگاته ئه‌نجام، به‌و مه‌رجه‌ی كه هونه‌رمه‌ند سنووری خۆپارێزی ببه‌زێنێت، به واته‌یه‌كی دیكه سه‌رتر له گێڕاننه‌وه‌ی رۆشنبیرانه خولقاندن بكات.
وەرگیراوە لە:
ماڵپەڕی گۆڤاری کۆچ