ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی (١٧/١١/٢٠٢٢) نیاز عەبدوڵڵا،، خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی نێوەدەوڵەتی، لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە نیویۆرك پێبەخشرا.
ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرێتە ڕۆژنامەنووسانی خەباتکار لە پێناو ئازادی و دژایەتی گەندەڵی، دوای ٣٢ ساڵ ئەمە بۆ یەكەم جارە رۆژنامەنووسێكی كورد ئەم خەڵاتەی پێببەخشرێت.
نیاز عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی ئازادبوونە و ماوەی ساڵانی (٢٠٢٠-٢٠٢٢) جێگری سەرۆکی ڕێکخراو بووە و ئێستاش ئەندامی دەستەی گشتی رێکخراوە.