به قه‌ڵه‌می: پاتریك كۆكبۆن
Patrick Cockburn@indyworld,
Independent رۆژنامه‌ی:
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: گۆران مه‌ریوانی
شایه‌تحاڵان گه‌واهی له كاری دڕندانه‌ی توركیا كه له‌سه‌ر خاكێكی داگیركراو كراون ده‌ده‌ن.
خراپترین تاوانی جه‌نگ كه دۆناڵد ترامپ به درێژایی ساڵانێ كه له كۆشكی سپی‌دا بووبێ و كردبێتی، ئه‌وه‌یه، ئۆكتۆبه‌ری 2019 فرمانی دا هێزه‌كانی ئا‌مریكا كهناربگرن و، پاشان لایتی سه‌وزی بۆ توركیا، تا فه‌تحیی باكوری سوریا بكا، هه‌ڵكرد، به‌وه‌ش رێگه‌ی بۆ كوشتن-و-بڕین، لاقهكاری و راگوێزانی كوردنشینانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
ترامپ، (18) مانگ پێشتر، به هیچ جۆرێك رێگری له له‌شكركێشی توركیا نه‌كرد ده‌مێ ده‌ڤه‌ری ئافرینی كوردی غهزاكرد و دانیشتووانی به تۆپزیی به عاره‌بی جیهادیستی سوریی ئاڵوگۆڕكرد.
مه‌خابن، ئه‌گه‌ری راوێستانی ترامپ دهبهردهم دادگایێ ده گۆڕێ‌دا نییه، خۆ گه‌ر هه‌بێ، هاوتاوانكاریی ئه‌و ده پاكتاوكردنی كوردی سوره‌یادا سه‌رتۆپی شكاتنامهكانی دژ به‌و ده‌گرن. كرده‌وه‌یه‌ك خۆی له خۆیدا به‌دكارانه بوو، ئه‌وجا، لهوساتهشدا خیانه‌تێ بوو له هاوپه‌یمانان، چوون كورده جه‌نگاوه‌رانی سوریا پشت-به-ئا‌مریكا دژه-هه‌ڵمه‌تی خۆیان ده‌هه‌مبه‌ر داعشچیان راگه‌یاندبوو، ئه‌وانیان له دوا-قهڵایاندا تۆقدابوو، هه‌ر ئه‌وده‌م بوو، توركیا خێرا خۆی گه‌یاندنێ و ئافرینی فهتحكرد.
خیانه‌تێ ترامپ ئهویدهمێ كردی به ئاسته‌م توڕه‌یی و رقی نێوده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه، وه‌لێ ئه‌ز دڵنیام، فه‌تحی ئه‌و راسته‌وخۆ هۆكارێك بوو بۆ كوشتن-و-بڕین، رفاندن، دیارنه‌مان و ئه‌وجا راگوێزانی به هه‌زاران-سه‌د له دانیشتووان.
تراژیدیایه‌ك به‌و ئه‌ندازه‌یه كه‌چی دهزهینی خه‌ڵكێ ڕا ده‌سڕێته‌وه، چوون خه‌ڵكی به‌قه‌د ئه‌زمونی كه‌سه‌كی خۆیان له دڕندایهتیهكی له‌وجۆره ده‌گه‌ن، با ژیانی گه‌لێ تاك وێرانیش بكا. تاوانكارانێ كه زه‌بروزه‌نگی ده ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر ده‌گرنه‌به‌ر – ئه‌وجا ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان بۆ مهیسهردهكهن، وێنه‌ی ترامپ – تێده‌كۆشن ئاوه‌كه لێڵبكهن، به‌وه‌ی گوایێ ئه‌گه‌ری روودانی شتی ئاوها ده گۆڕێ هه‌ر نه‌بووه و نكۆڵی‌كردن له گشت بهدكاریێك، تا ئه‌ژێندای هه‌واڵه‌كان به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا رادهبرن و ئیدی ئه‌و تاوانانه كه ده‌رهه‌ق به‌وان كراون ته‌نێ له زه‌ینی ئه‌و قوربانیانه دا كه له دونیادا ماون ده‌مێننه‌وه.
ئه‌من گه‌لێك ده‌رباره‌ی پاكتاوكردنی ئێتنیكی كوردانم له‌سه‌ر ماڵ-و-زێدیی خۆیان كه له‌لایه‌ن توركیاوه، به دوو غه‌زای لێك جودا، 2018 و 2019، ئه‌نجامدرا، نووسیوه، بێوه‌ی ئاكامێكیان هه‌بێ، بێوه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن. هه‌ر زووش چوونی راپۆرتكارانی سه‌ربه‌ست بۆ ئافرین یان ناوچه غهزاكراوهكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا، ده‌وروبه‌ری باژێری تال-ئابیاد و راس-ولعهین، چووه مه‌حاڵ.
وه‌لێ دواجار، هه‌فته‌ی پێشوو، توانیم له رێگای ئینته‌رنێته‌وه، په‌یوه‌ندی به شایه‌تحاڵێكه‌وه له ئافرین بكه‌م كه ورده‌كاریی تاریك، به‌ڵام متمانه پێكراو له بواری پاكتاوكردنی ئێتنیكی ڕا، به ئه‌زمونی ئه‌و كه‌سه خۆی، لایه.
ئه‌و نێوی خانم، رۆهیلهت هاوار-ه.، 34 ساڵه، خانمێكه سێ زارۆكی هه‌ن، پێش هێرشی تور‌كان وه‌ك مامۆستای ماتماتیك له خوێندنگه‌كانی باژێڕی ئافرین كاریكردوه، فابریوه‌ری 2018 هه‌وڵیداوه هه‌ڵبێ، چوون “رۆژانه له‌ژێر فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جه‌نگی توركاندا بووین“. لێ ئه‌و مۆڵه‌تی نه‌درایێ تا به‌نێو خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكوموتی سوریادا، كه تاكه رێگایه، بپه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی كورد خۆیدا.
ناچار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئافرین، ده‌بینێ ماڵی ئه‌نفالكراوه، ئیدی ئێستێ له‌وێنده‌رێ قفڵبووه. ئه‌و ده‌ڵێ، میلیشیا جیهادچیهكانی سوریا كه توركیا هاریكاریان ده‌كا، ئاگری چه‌ك به هه‌موو كه‌سێكه‌وه ده‌نێن كه هه‌وڵی قورتاربوون بدا: “هاوڕێیه‌كی من و زارۆكه دهساڵانهكهی پارساڵ كوژران چوون هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان دا“. هاوكات ژیان بۆ كوردێ كه ماوه‌ته‌وه به ده‌ست میلیشچیهكانهوه مه‌حاڵه.
به‌وه‌ی كوردێكی كه‌م له ماڵ-و-حاڵی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه، له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی خۆیاندا كه تێیدا خانووه‌كانی نێویان له لایه‌ن عارهبزوبانی جیاهدچیی و كه‌سوكاریانه‌وه ئه‌نفالكراون، زاتی ئه‌وه‌یان نییه به زوبانی كوردی ده شه‌قامه‌كان ڕا بدوێن. ئه‌و ده‌بینێ ژه‌ندرمه‌ی تور‌كان هه‌رچی كورده به “تیڕۆڕیست“ له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، وه‌لێ ده‌ڵێ، میلیشچیان زۆر له‌وه زیاتر خه‌ته‌رترن، چوون ئه‌وان كورد به بتپه‌رست، دینسز ده‌ناسێنن و كوشتاریان به خێر و فرمانی ئیلاهیی ده‌چوێنن.“
خانم هاوار هیچ ئاڵته‌رناتیڤێكی تری دهبهردهستێ نییه، ناچار حیجاب ده‌پۆشێ، كه ژنانی كورد ده حاڵه‌تی نۆڕماڵدا نایپۆشن. حه‌وت مانگێ له‌وه‌وبه‌ر ره‌تی ده‌كاته‌وه و ناحهجبێنێ، وه‌لێ جیهادچیهكانی ده‌رودراوسێ و گه‌ڕه‌كه‌كانی تری باژێڕ دهیجاڕسێنن و ده‌یتۆقێنن. هانا بۆ ئه‌فسه‌رێكی تورك ده‌با، لێ له‌و،“ده‌بێ قه‌دری نۆڕمه كۆمهڵایهتیاكانی ده‌وروپشتت بگریت“ ده‌بیستێ. “جا به ناچاری ئه‌منیش حهجباندم“، ئه‌و ده‌بێژێ. “ زارۆكانم سه‌ره‌تا ده‌خه‌نین و گاڵته‌یان پێ ده‌كردم، وه‌لێ ئێستێ به هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی راهاتوون.“
ده ئافرینێ كوردێ ده ژیانێ مابێ بێده‌سه‌ڵاته و به فرمانی میلیشچیانی گه‌ڕۆك ڕاده‌گوێزرێ. سه‌ره‌تای ئهوههفتهیییهی كه ده‌چێته بازاڕێ دوو كیژی كورد ده‌بینێ كه هه‌مان ئاڕاسته رێی ئه‌ویان گرتووه. دوو میلیشچیی چه‌كدار به سهورای ماتۆڕه‌وه هێواشیان كرده‌وه تا به كه‌ناری وان بئاژون. “دهناكاو ڕا میلیشچی كوشنی دواوه مه‌مكۆڵه‌ی یه‌كێ له كیژۆڵه‌كانی به چنگ گرت“، هاوار ده‌ڵێ. ئه‌وجا هه‌ردووك میلیشچییهكه دابه‌زین و ده‌ستیان به ماچكردن و چنگیان ده سینگ و به‌رۆكی وان نا، وازیان نه‌هێنا تا خه‌ڵك خڕبوونه‌وه، خانم هاوار كیژه‌كان ده‌باته‌وه و له ماڵی خۆیان داڵده‌یان ده‌دا.“
جاره‌كی دی، ده‌مێ ده بازاڕێ نان ده‌كڕێ ده‌بینێ ئیسلامچیهكی چه‌كدار دهفهرمێنێ كه كوردێكی ریستۆرانتكار باژێڕێ به جێبێڵێ. كابرا نكۆڵی ده فرمانێ دهكاو ده‌ڵێ هیچ جێیه‌ك شك نابه‌م تا رووی لێنێم. میلیشچییهكه ده روخساری ده‌سره‌وێنێ و ده‌بێژێ؛ “ئێوه‌ی كورد بوتپهرستن، كافرن و به خودا بڕواسزن{هه‌رچه‌نده نزدیكه‌ی زۆرینه‌ی كوردان سوننە موسوڵمانن}.
ده هه‌ردووك ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌ی كوردانی سوریادا، زۆرینه‌ی توركانی داگیركا‌ر پێكهاتوون له میلیشچیانی عاره‌ب، كه زۆربه‌یان جیهادچیانی نێوچه‌كانی تری سوریان. به‌شێكی زۆری كوردی ئافرین جوتیارن، سه‌رقاڵی چاندنی داری به‌ردار و تۆوی سه‌وزه‌ن، پێش گشتیان زه‌یتون. وه‌لێ خانم ده‌بێژێ، فرهگهلێ له جێنشینانی نوێ شارین “جا داره-زه‌یتونه‌كان دهبڕننهوه و وه‌ك داری سووتان هه‌ڕاجی ده‌كه‌ن“. ده‌رئه‌نجام، ده‌بێ قووتی رۆژانه هاورده بكرێ، سه‌یریش نییه به نرخێكی زیاتر بفرۆشرێ.
به گۆڕینی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه سه‌رنشینانی كورد بوون بۆ ده‌ستی ئیسلامچی دژه-كوردی چه‌كدار، حوكومه‌تی توركی خۆی له پاكتاوكردنی ئێتنیكی كورد دڵنیا كرد، بێوه‌ی خۆی راسته‌وخۆ له به‌رپرسیارێتیه‌وه بگلێنێ. تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر تاكێ له میلیشچیان سه‌د دۆلاری له‌لایه‌ن توركیاوه مانگانه ده‌درایێ، ماباقی، بۆ دابینكردنی بژێویان رێدهدرا ماڵ-و-حاڵی كوردان تاڵان و زه‌وتبكه‌ن، ژهندرمهگهلی توركانیش چاوی خۆیان، وه‌ك ده‌ڵێن، دهقوچان.
وه‌لێ له دوای ئۆگوستهوه پاره‌ی مانگانه‌ی میلیشچیهكان كه‌می كردوه، ژهندرمانی توركیش به‌رده‌وامن ده ئه‌نفالكردن و تاڵانچێتیدا. ئامانجیش قه‌ناعه‌تپێكردنی میلیشچیانن تا خۆبه‌خشانه وه‌ك نوێنه‌ری فه‌ڕمی توركیا بچنه مه‌یدانی جه‌نگ له لیبیا و ناگۆرنۆ-كه‌ره‌باخ له ئارمێنیا. گه‌له‌ك كوژراون. خانم هاوار فره چادری پرسه‌ی دیوه كه بۆ كوژرانی ئه‌و پیاوانه هه‌ڵدراون كه ده مه‌یدانی جه‌نگێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێ كوژراون، با مهیتهكانیشیان نههێنرابێتهوه تا له گۆڕ نرێن.
به‌ده‌ر له ره‌چاوكردنی ئه‌و نائارامییه به‌رده‌وامه‌ی هه‌یه، خانم هاوار ناچاره حیسابێكیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كڕۆنا بكا كه له ئۆگوستهوه ئافرینی گرتۆته‌وه. بۆ خۆیشی تووشی په‌تاكه بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئازمایشی پۆسه‌تیڤ بووه، وه‌ڵامی له یه‌كێ له‌و شوێنه توركیانه‌ی وه‌ك خانه‌ی ته‌ندروستی به‌كار ده‌هێنرێ وه‌رگرتووه، لێ ئه‌و ده‌ڵێ، چ خۆی چ گه‌لێ له خه‌ڵكانی تر بۆ چاره‌سه‌ر با به بڕێك پاره‌ی كه‌میش بێ، ناچنه ئه‌و نه‌خۆشخانه سه‌ربازییه‌ی له‌وێنده‌رێ دانراوه، چوون ئه‌وی ده‌چێته وێنده‌رێ به زیندویی نایه‌ته ده‌رێ. به ناچاری ده ماڵێ ڕا ده‌مێننه‌وه، پاراسیتامۆڵ به‌كاردێنن و نیسكاو ده‌خۆن. ئه‌و به‌ش به حاڵی خۆی توانای كڕینی ماسكی نییه، ته‌نێ بۆی ده‌كرێ نان بكڕێ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زارۆكانی شاگردی ده‌كه‌ن و خزمانیش له توركیاوه مانگه نا مانگێ كۆمه‌كه پاره‌یه‌كی كه‌می بۆ ده‌نێرن.
ژیانی خانم ناله‌باره هه‌رچه‌نده ئه‌و یه‌كێكه له‌وانه‌ی له ژیاندا ماوه، له‌كاتێكدا كوردی تر هه‌ڵهاتوون، له كه‌مپی ناته‌ندروستدا ده‌ژین، كوژراون، بۆ بارمتهگهرایی به‌ندن، یان هه‌ر به سانایی دیارنه‌ماون. پێناچێ هێرشی تور‌كان له‌هه‌مبه‌ر سێ ملیۆن كوردی سوریادا كه‌مبكاته‌وه؛ به پێچه‌وانه‌وه، سه‌رۆكۆمار ره‌جیب تایب ئاردوهان هه‌ڕه‌شه ده‌كا به‌وه‌ی حه‌مله‌ی غه‌زایه‌كی تری تازه به‌رپا بكا، تا به‌ڕاستی فرمانه‌كه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێبكا، بیگه‌یێنێته كۆتا، ئه‌ویش پاكتاوكردنی دانیشتووانی كورده تا تاكیان نه‌مێنێ. ته‌نێ هه‌واڵێكی خۆش دهونێوبهندهدا گۆڕینی ترامپ-ه به جۆ بایدن، گه‌لێ ترس ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، لێ به شێوه‌یه‌ك نا كه بنبڕی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكردنی لایتی سه‌وز بۆ ده‌رفه‌تێكی تری توركیا بكا، تا حه‌مله‌ی فه‌تحێكی تر نه‌كا. ده‌مێ ترامپ و دهستهودائیره ژههراویهكهی جێگه خاڵی ده‌كه‌ن، هه‌رگیز ناكرێ ئه‌وه لهبیربكرێ، یان چاولهوه بپۆشرێ كه سیاسه‌تی نه‌خۆشی ئه‌و له سوریادا خه‌ڵكێكی به‌رفراوانی دووچاری نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانییه‌كی بێ-پایان كردوه. مرۆگهلێ كه رۆژێ له رۆژان به‌خته‌وه‌رانه دەژیان.
تێبینی وه‌رگێڕ:
پاتڕیك كۆكبۆرن: رۆژنامه‌وان و ستووننووس له ئیندێپێندنت له 1990، خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاته ، پسپۆڕی سوریا، عێراق و بواری جه‌نگه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مه‌زه‌نه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و شه‌ڕی داعشی كرد 2014. ده‌رچووی ئینستوتوتی ئیرله‌ندایه، كاری ئاكادیمی بۆ هه‌مان ده‌زگا و زانكۆی (كوین) له بێلفاست كردوه، ده‌رباره‌ی گرفتی ئیره‌له‌ندا-به‌ریتانیا گه‌لێ نووسینی هه‌ن.