لە رۆژی (٢٠٢٠/٧/١) وێبسایت و شوشیاڵ میدیای رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان دەکەوێتەکار.
رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومیى سەربەخۆى قازانج نەویستە، لەپێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س و تواناسازیكردن له تاک به ئاڕاسته‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له ڕێگەی خه‌باتی مه‌ده‌نی بەرامبەر دەسەڵاتەکانی یاسادانان، دادوەری و جێبەجێکردن، بە ئامانجی دروستکردنی هۆشیاری و فه‌راهه‌مكردنی كولتووری مه‌ده‌نی و دیموكراسی و هه‌لی چونیه‌ک له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا کار دەکات. ڕێکخراوەکە لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١١، مادەکانی ١٠ و ١١ لە هەمان یاسادا، کە لە پەرلەمانی کوردستان – عێراق تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرچووە، بە بوونی مەرجە یاساییەکان لە داوای تۆمارکردندا، لە بەرواری ١٦\\١٢\٢٠١٩ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار کراوە، ميديای رێکخراویش بڵندگۆی ئەو دروشمانەیە و کار بە بڵاوکردنەوەیان دەکات.
لینکی پەیجەکانی رێکخراو لە سوشیاڵ میدیا:
https://www.facebook.com/beingfreeorg/
https://www.instagram.com/beingfreeorg/
https://www.youtube.com/channel/UCMfDmlpX5C0eYAzlkpvO6pw