چوارشەممە ٢١/٢/٢٠٢٤ تیمی پەروەردەی سەردەم/ڕێکخراوی ئازادبوون، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە، بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیارانی ڕاپەڕین لە هۆڵی زانستەکان، کۆڕێکیان بۆ هەردوو ئەندامی تیمەکە (د.شیلان عومەر و مامۆستا دارا عەبدوڵا) ساز دا.
پاشان گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر ڕەهەندی نەتەوەیی و پەروەردەیی و مەعریفی زمانی دایک کرا.

