سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان ڕای گەیاندووە کە ١٣\٨\٢٠٢٠، هه‌ر یه‌ك له ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌ری میترۆ و كاروان سه‌عید، په‌یامنێری گه‌لی كوردستان، ئومێد په‌رۆشكی، چالاكوانی مه‌ده‌نی، له لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه له به‌رده‌م گۆڕستانی شاخكێ و له نزیك گۆڕی ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و، وه‌دات حسێندا، ده‌ستگیر كراون.
سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان ویستوویانە بە هاوکاریی چەند هاوپیشەیەکیان مەڕاسیمێک بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات ڕێک بخەن، بەڵام هەر زوو ئاسایشی دهۆک دەستی کردووە بە ڕێگری و ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان دەستگیر کردووە، لەبەر ئەوەی سوور بوون لەسەر کردنی مەڕاسیمەکە و بەرپەرچی هێزەکانی ئاسایشیان داوەتەوە.
هەروەها میترۆ ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هێزی ئاسایشی دهۆكی كردووه و ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو کە ”نه‌ك ته‌نها نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ پرینسیپه‌كانی ئازادیی چالاكیی مه‌ده‌نی و بیروڕا، ته‌نانه‌ت نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تیدا”.
سه‌نته‌ری میترۆ ده‌پرسێت، ”ئه‌گه‌ر له گۆڕستان ڕێگری لە چالاكی بکەن، ده‌بوو سه‌نته‌ری میترۆ و خانه‌واده‌كه‌ی له كوێ ئه‌م مه‌ڕاسیمه ڕێك بخه‌ن؟”
بڕیار وا بوو ڕۆژی ١٣\٨\٢٠٢٠ ڕۆژنامەنووسان و خانەوادەی وەدات حسێن، لەسەر گۆڕەکەی لە شاری دهۆک یادی چوارەمین ساڵەی تیرۆرکردنی بکەنەوە، بەڵام ئاسایش و پۆلیسی مەدەنیی دهۆک ڕێگیرییان لە یادەکە کردووە و هەموو دەرگای گۆڕستانەکەیان گرتووە و نەیانهێشتووە بێجگە لە خانەوادەکەی هیچ کەسێکی دیکە بچێتە گۆڕستانەکە.
عەبدولڕەحمان حسێن، برای وەدات حسێن گوتوویەتی: ”تەنها ڕێگە بە خانەوادەکەمان دراوە بڕۆینە سەر گڵکۆی براکەم، ئاسایش پێی گوتووین ڕێگا بە هیچ ڕۆژنامەنووسێک و چالاکوانێکی تێکدەر نادەین بێنە ئێرە.”
شایەنی باسە هەمان مەڕاسیم لە سلێمانی بە ئامادەبوونی چەند ڕۆژنامەنووسێک لە سەکۆی ئازاد بەڕێوە چوو. لە یادەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان و توێژە جیا جیاکانی سلێمانی بەشدارییان کرد.
لە درێژەی مەڕاسیمەکەدا چەند کەس و لایەنێک گوتەی خۆیان پێشکەش کرد و بە سزا نەگەیاندنی تاوانبارانی کەیسی وەداتیان شەرمەزار کرد، لە کۆتاییشدا چوارەمین خەڵاتی وەدات حسێن بەخشرایە هەر یەکە لە ڕۆژنامەنووس قارەمان شکوری، کە ماوەی نزیکەی ٥٠ ڕۆژە لە زیندانی ئاسایشی دهۆکدایە، خەڵاتەکە لە لایەن بەشدار عوسمان، برای شەهید سەردەشت عوسمانەوە وەرگیرا.