رۆژی شەممە (٢٠٢١/٨/٢٨) لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون، نۆیەم چالاکی ساڵۆنی فیکری بۆ (د. موحسین ئەدیب) خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە (یاسای دەستوری) بە ناونیشانی (ئازادی خۆوتن و پێوەرە بابەتی و گەوهەرییەکانی دەستورێکی هاوسەنگ) رێکخرا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی پەیوەندیدار بەو پرسە و گفتوگۆ کردن لەبارەی ئەرک و ڕۆڵی دەستور و ماف و ئازادییەکان و پێگەی تاک لە دەستوردا .
ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.