رۆژی (٢٠٢١/٣/١٨) لە هۆلی رێکخراوی ئازادبوون سێیەم چالاکی ساڵۆنی فکری بۆ توێژەر (عومەر حمد) سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالستان و ئەندامی بۆردی رێکخراوی ئازادبوون، بەناونیشانی (شۆک و شوناس/ هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی قلیچ لە هەڵەبجە)) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوان شارەزا سازکرا.
ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.