لهشارى ئامهد لهباكورى كوردستان، دەیان چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان بەتۆمەتی ئەندامێتی لهپارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە) لهلایهن پۆلیسهوه دەستگیرکران.
ئاژانسی “میزۆپۆتامیا” بڵاویكردۆتهوه، “لەڕۆژی دووشەممەی رابردووەوە تائێستا 26 چالاکوانی ژن لەناو کۆمەڵەی “ڕۆزا” لەشاری ئامەدی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوەو بهتۆمهتى لایهنگیرییو ئهندامێتى لهپارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) دەستگیرکراون”.
لهلایهكى دیكهشهوه پێگەی ههواڵیى (Tele1)ی تورکی ئاماژهى بهوهكردوه، لەڕۆژی شەممەوە تائێستا نۆ چالاکوان لهوانهى دهستگیركرابون ئازادکراونو هەشتی دیكهشیان خراونەتە ژیر مانەوەی زۆرەملێو هەروەک هەشت چالاکی تریشیان ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیان درێژکراوەتەوە.
ئهوهش ئاشكراكراوه، لهناو ئەوکەسانەی دەستگیرکراون لەیلا ئاکگۆل هەیە کە پەڕلەمانتاری پێشووی هەدەپەی سەر بەدەرسیمو ئەندامی کۆمیتەی ژنانی سۆسیالیست ساتا ئۆک بووە.
دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە ئافرەتانە دوای ئەودێت کە لەماوەی ڕابردوودا تورکیا لەڕێککەوتننامەیەکی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لەئەنجامدانی توندوتیژی دژ بەژنان کشایەوە کە ئەوەش تووڕەییو نیگەرانی ئەو ڕێکخراوو کۆمەڵانەی لێکەوتەوە کە پارێزگاری لەمافەکانی مرۆڤو مافەکانی ژنان دەکەنو بەرامبەر بەو هەنگاوەش خۆپیشاندانو ناڕەزاییاندا ئەنجامدا.
مانگی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەپەیماننامەی پێشگرتنو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانو توندوتیژی خێزانی کە بە(ڕێککەوتننامەی ئیستانبوڵ) ناسراوە کشایەوە، ئەو بڕیارەش وایکرد وڵاتانی ئەوروپاو ڕۆژئاوا ڕەخنەی توند لە تورکیا بگرن.
سەرچاوە: