ئا: ئازادبوون
دوای نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی شێروان شێروانی، محەمەد عەبدولڵای پارێزەری ڕای گەیاندووە کە بینیویەتی و بارودۆخی باشە.
محەمەد عەبدولڵا ڕۆژی یەک شەممە ئەم هەواڵەی بە خێزانی شێروانی ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی لەسەر شوێنێ دەستبەسەرکردنەکەی نەداوە، بەڵام وتوویەتی کە شێروان سەلامەتەوە و دۆخی تەندروستیی باشە.
پارێزەرەکە ئەوەیشی وتووە کە سەرقاڵی ڕێکارە یاساییەکانە بۆ ئازادکردنی شێروان، ئەمەیش لە کاتێکدا کە هێشتا شوێنی شێروان نادیارە و لە ڕۆژی دەستگیرکردنەکەیەوە هەتاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
شێروان شێروانی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەستگیر کراوە و بێسەروشوێنە.
سەرچاوە: