ڕۆژی سێشەممە ١٥\٦\٢٠٢١ تەحسین قادر ئەندامی بۆردی ڕێکخراوی ئازادبوون سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کرد لەگەڵ بارزان ئەکرەم سەرۆکی فەرمانگە کۆبووە.
ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆ بوو لەسەر بارودۆخی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ھاوکاری و کاری ھاوبەش لەگەڵ فەرمانگە. ھەروەھا پرۆژەیەک بۆ راپرسی لەسەر رێکخراوەکان لەلایەن رێکخراوی ئازادبوون پێشکەشی فەرمانگە کرا، ھەتا بەھاوبەشی کاری لەسەر بکرێت و ببێتە بناغەش بۆ دروستکردنی داتابەیس و نوسینی لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر رێکخراوی مەدەنی.