رۆژی دووشەممە (24/5/2021) شاندێکی بنکەی ژین سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی ئازادبوونی لە سلێمانی کرد.
شاندەکەی بنکەی ژین، پێکهاتبوون لە بەرێزان (ڕەفیق ساڵح، سدیق ساڵح، سەپان محەمەد) و لە لایەن سەر ۆکی رێکخراو و بۆردی بەڕیوەبردنی رێکخراوی ئازادبوون پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەکەدا، بۆردی ئازادبوون بەگرنگییەوە باسی کارەکانی بنکەی ژین یان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەو خزمەتە گەورەیەی بە ئەرشیف کوردستان و و کەسایەتیەکانی کراوە.
هاوکات هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا لە درێژەدان بە پەیوەندی و کارو چالاکی هاوبەش لە بواری ڕێکخراوەییدا بەمەبەستی دروستکردنی تۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ ئەو ڕێکخراو و دەزگا وکەسایەتییانەی کە لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنیدا کار دەکەن.