لە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١٢/١١) سازکردنی سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ بەرێزان (سەفوەت رەشید) پارێزەر و کۆمسیاری پێشووی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق + پەیمان عیزەدین، پارێزەر و ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسانی شارەزا و پەیوەندیدار بە بابەتەکە.
