ڕۆژی شەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٢) لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون، سێیەمین چالاکی ساڵۆنی فیکری لە ساڵی دووەم، بۆ بەرێز (نەریمان ئاغالی) شارەزا لە پێداگوگێ، بە ناونیشانی سیمیناری”تێگەیشتن لە کەسایەتی و شوناسی تاک” بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوان و کەسایەتی پەیوەندیدار، سازکرا .
ساڵۆنی فکری رێکخراوی ئازادبوون، مینبەرێکی ئازادە بۆ هەموو دەنگ و فکرە جیاوازەکان، ئامانجی ساڵۆنەکە هێنانە کایەی دیدی جیاوازە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەریان.



