رێکخراوی ئازادبوون، سپۆنسەری بەشێک لە کارەکانی کۆرسی (سەمای هەناسەکانی شار) لە (ڕێکخراوی سەمای ھاوچەرخ) کرد.
کۆرسەکە لە ماوەی (٦ی٧ تا ٦ی٢٠٢١/٨)، لەسەر دەستی راهێنەر (کاروان عومەر) بەڕێوەچوو.
راهێنەر دەربارەی کۆرسەکە دەڵێت: کۆریۆگرافی سەماکانی ھەناسەی شاری بریتیین لە: (کارمینا بورانا، بۆلێرۆ، جەنجاڵی ژیان، زۆربا).
کاروان، راشیگەیاند: گەرئامانجت ھەبێت، گەر بڕیارت دابێ خەونەکانت بەردەوام بێت؛ ھیچ شتێک ڕێگر نیە تەنانەت نەبونی سپۆنسەر و زەمەنی کۆرۆناش نابنە ھۆی وەستاندن و خەفەبوونت، دروستکردنی گروپێکی سەما و فیلمێکی دۆکومێنتەری و وێنەگرتنی ٤ پارچە سەما، بوونە بەرھەم و ھەناسەی ئەمجارەی شار.
وتیشی: گروپێکی سەما پڕ پڕ لە ھەناسەی بەھێز و وزەی ئەرێنی، بەشێوەیەک ھیچ کەس و وزەیەکی نەرێنی ناتوانێ نزیک بێتەوە لێیان و بەم زووانە تەنھا تروسکاییەک لە بەرزبونەوەی ئاستی تەندروستی شاردا دەرکەوێت؛ ئێمە بەدیدارتان شاد ئەبینەوە.