لە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەشی توێژینەوە و چاپ و بڵاوکردنەوەی رێکخراوی ئازادبوون، کتێبی (سێبەری نیشتیمانێکی تر) کە چوار دەقی شانۆییە لە نوسینی د. دڵشاد مستەفا چاپکراو بە بۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ بلاوکرایەوە.
رۆژی (٢٠٢١/٠٣/٢٩) سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە ئامادەبوونی چەندین شانۆکار و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆنەیکیان بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانی شانۆ رێکخستن و چەند چالاکیەک پێشکەشکرا، دواتر دوو بەرهەمی چاپکراو بڵاوکرایەوە کە یەکێیان لە لایەن رێکخراوی ئازادبوونەوە بەچاپگەیەندراوە.
فەرەیدوون حەسەن سەرۆکی رێکخرا و بابان جەعفەر بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن لە رێکخراوی ئازادبوون ئامادەی چالاکیەکە بوون.