داوا لە نووسەر و وەرگێڕەکان دەکەین، لە پێناو کار ئاسانی کارکردنی نێوانمان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەین، لە پێناو بڵاوکردنەوەی بابەتەکان.
- پێویستە بابەتەکان پەیوەست بێ بە دیدگای رێکخراوی ئازادبوون (تاکی ئازاد و سەربەخۆ، کۆمەڵگەی مەدەنی کارا)، لەلایەن بەرێوەبەری نووسین دەخوێندرێتەوە و هەڵسەنگاندی ناوەڕۆک و شێوازی نووسینی بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر بڵاوکردنەوە یان پێچەوانەکەی دەرێت و نووسەر یان وەرگێڕ ئاگاداردەکرێتەوە.
- وەرگرتنی بابەت لە بەشی وتووێژ پێویستە لە (١٠٠٠) وشە کەمتر و لە (٣٥٠٠) وشە زیادتر بێت.
- وەرگرتنی بابەت لە سەرجەم بەشەکانی تر پێویستە لە (1000) وشە کەمتر و لە (٣٠٠٠) وشە زیادتر نەبێت و تەنها بە یەک بەش نووسین بڵاودەکرێتەوە.
- پێویستە بابەتەکان بەفۆنتی یونیکۆد بنێردرێت.
- پێویستە نووسەر یان وەرگێڕ ڕەزامەندبێت بە پێداچوونەوە بە ڕێنووسی بابەتەکەی، کە لەلایەن کەسی شارەزاوە هەڵەچنی بۆ دەکرێ و لەسەر رێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجام دەدرێت، کە پشتبەستووە بە بنەماکانی ئەکادیمیای کوردی و هەمواری چەند دامەزراوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان.
- گرافیکی بابەتەکان لەلایەن گرافیستێکی شارەزاوە دروست دەکرێت، پێویستە نووسەر یان وەرگێر وێنە بۆ بابەتەکەی بنێری.
بەشی میدیای رێکخراوی ئازادبوون