هاوڕێ محەمەد
تۆ بتەوێت یان نا، لەگەڵى بیت یان دژ، پێى قەڵس بیت یان ئاسایی بێت، بەشێک لە بوونەوەران و لە ناویاندا مرۆڤیش هاوڕەگەزخوازن. مێژووى مرۆڤایەتى سەلمێنەرى ئەوەیە کە هاوڕەگەزخوازى دیاردەیەکى سرووشتییە و نامۆ نییە بە ئاکارى مرۆڤ. پێدراوە بایلۆژى و کۆمەڵایەتییەکان جوڵێنەرى هەستە جێندەرییەکانن. مافەکانى مرۆڤ بۆ هەمووانە و هیچ هەڵاوێردێک قبووڵناکات، ناکرێت تۆ بەرگرى لە مافى پیاو بکەیت و دژى مافى ژن بیت، یان داواى مافى چەند کەمینەیەک بکەیت و دژى مافەکانى ئەوانى تر بیت.سەرەڕاى ئەوەى بە ئاماجگرتنى سیستماتیکانەى کەسانى سەر بە کۆمەڵەى پەلکەزێرینە تاوانى دژەمرۆڤایەتییە، بەڵام جاڕنامەیەکى تایبەتیش هەیە بۆ پاراستنى مافەکانیان، ئەویش “بنەماکانى یۆگیاکارتە”یە، ئەم جاڕنامەیە بنەماگەلێکە بۆ مافى کۆمەڵگەى پەلکەزێرینە کە بە وردى لەسەر زۆر ئاریشە وەستاوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەشێکیم بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێرا، لێرەدا بۆ بەرچاو ڕوونی چەند بەشێکى لێ دادەنێم:یاسای نێودەوڵەتى مافەکانى مرۆڤ بە ڕەهایی هەموو هەڵاوێردنێکى قەدەغەکردووە لە سوودمەندبوونى مرۆڤ لە مافە سیاسى، مەدەنى، کلتورى، ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەماى هەڵاوێردى مه‌یلى سێكسى، شوناسى ره‌گه‌زی، مه‌یلى ره‌گه‌زى و تایبه‌تمه‌ندى سێكسى، دەوڵەت پێویستە هەموو رێگایەک بگرێتەبەر لە پێناو بنەبڕکردنى دژایەتى پێشوەختە و ئەو لەمپەرو کۆسپە کولتووریانەى کە پیناسى پێشوەختەى پەراوێزخستن و باڵابوون دەدات بە یەکێک لە ڕەگەزە جیاوازەکان، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە تەواوى دانى بە مافەکانى مرۆڤدا ناوە کە هەموو کەسێک مافى خۆیەتى بە ئازادى و بەرپرسیارێتیەوە بڕیار لە رەگەزى خۆى بدات.زانراوە کە مه‌یلى سێكسى، شوناسى ره‌گه‌زی، مه‌یلى ره‌گه‌زى و تایبه‌تمه‌ندى سێكسى بە جیاجیا یان بە یەکەوە بوونەتە هۆکارى هەڵاوێردن بەرانبەر مرۆڤ، زۆرکاتیش ئەم جیاوازیانە دەلکێندرێت بە شێوەکانى تر‌ى هەڵاوێردنەوە هەڵاوێردنێک له چه‌شنى جیاوازى نه‌ته‌وه، ره‌نگ، ره‌گه‌ز، زمان، ئاین، بیروڕاى سیاسى، بنه‌چه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، سامان، شوێنى له دایك بوون، تەمەن، تەندروستى، پەنابەرى و زگورتێتى یان هه‌ر بنه‌مایه‌كى تر.مه‌یلى سێكسى (Sexual Orientation)، به ماناى ئه‌و هه‌ست و پهیوهستێتى و سهرهنجراكێشێتى و سۆز و په‌یوه‌ندییه سێكسییانە دێت كه كه‌سێك له‌گه‌ڵ هه‌مان ره‌گه‌ز یان ره‌گه‌زى به‌رانبه‌ر یان هه‌ردوو ره‌گه‌ز هه‌یه‌تى.شوناسى ره‌گه‌زى (Gender Identity)، به ماناى ئه‌و هه‌سته ناوه‌كى و ئه‌زموونه كهسێتییانه دێت كه كه‌سێك له قوڵایی خۆیدا هه‌ستى پێده‌كات، كه ده‌كرێت تەریب بێت به‌و رهگهزهى كه له‌كاتى له دایكبووندا بۆى نوسراوه‌و دیاریكراوه یان به پێچه‌وانه‌ى ڕه‌گه‌زى دیاریكراوى خۆیه‌وه، وه‌كو هه‌ستى كه‌سه‌كه تایبه‌ت به جه‌سته‌ى خۆى (كه ده‌كرێت جه‌سته و رواڵه‌ت له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى یان چاره‌سه‌رى پزیشكیه‌وه ده‌ستكارى بكرێت یاخوود بگۆڕدرێت) یان هه‌ر ده‌ربڕینێكى مه‌یلى ره‌گه‌زى تر له چه‌شنى; پۆشین، قسه و ههلسووكهوت.ده‌ربڕینى مه‌یلى ره‌گه‌زى (Gender Expression)، به ماناى ئه‌و نمایش‌و ده‌ربڕینه رهگهزییانە دێت كه كه‌سه‌كه له رێگه‌ى ڕواڵه‌ته‌وه ده‌ریده‌بڕێت وه‌كو پۆشین، شێوه‌ى قژبڕینو ستایڵ، موورو و ملوانكه‌و جوانكارى هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازى قسه‌كردن و ره‌فتارو ناو، ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه ده‌ربڕینى مه‌یلى ره‌گه‌زى مه‌رج نییه هاوته‌ریبى شوناسى ره‌گه‌زى كه‌سه‌كه بێت.تایبه‌تمه‌ندى سێكسى (Sex Characteristics)، به ماناى ئه‌و نیشانه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه دێت كه په‌یوه‌ستن به ئۆرگانه‌كانى سێكس‌و كرۆمۆسۆمو هۆرمۆن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى تر كه له‌كاتى گەورەبووندا ده‌رده‌كه‌ون.هه‌موو مرۆڤێك به ئازادى له دایك دهبێتو یه‌كسانن له شكۆ‌و ماف‌دا، هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك به بێ گوێدانه مه‌یلى سێكسى، شوناسى ره‌گه‌زى، ده‌ربڕینى مه‌یلى رهگهزىو تایبه‌تمه‌ندییه سێكسییه‌كان، مافه‌كانى پارێزراوه له چێژوه‌رگرتن له مافه گهردوونیهكانى مرۆڤ.هه‌مووان مافى خۆیانه چێژ له مافه‌كانى مرۆڤ وه‌ربگرن به‌بێ هیچ جۆره هەڵاوێردنێک له‌سه‌ر بنەماى مه‌یلى سێكسى، شوناسى ره‌گه‌زى، ده‌ربڕینى مه‌یلى رهگهزىو تایبه‌تمه‌ندییه سێكسییه‌كان، هه‌مووان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه یه‌كسان بن به‌رانبه‌ر یاسا‌و یاسا وه‌كوو یه‌ك هه‌مووان بپارێزێ به‌بێ هیچ جۆره هه‌ڵاوێردنێک، یاساكان پێویسته گره‌نتى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ بن‌و هه‌موو جۆره‌كانى ههڵاوێردكرن قه‌ده‌غه بكه‌ن.ههڵاوێردكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌یلى سێكسى، شوناسى ره‌گه‌زى، ده‌ربڕینى مه‌یلى رهگهزىو تایبه‌تمه‌ندییه سێكسییه‌كان به مه‌به‌ستى جیاكردنه‌وه، وهدهرنانو سنورداركرن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ یان له‌سه‌ر یه‌كسانى به‌رانبه‌ر یاسا یان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئازادییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان دەبێت، ده‌شێ ئه‌م هەڵاوێردکرنانە هاوکات لەگەڵ جیاوازییەکانى تر له چه‌شنى نه‌ته‌وه، ته‌مه‌ن، كهئهندامێتى، دین، تهندروستىو ئابوورى بێت.ئەم جاڕنامەیە دەوڵەت ئەکردار دەکات بە هەڵوەشاندنەوەى سه‌رجه‌م یاسا سزایهكانو یاساكانى تر كه رێگره له ئازادییه سێكسیه‌كان له نێو هه‌مان ره‌گه‌ز به مه‌رجى سه‌رووى ته‌مه‌نى یاسایی‌و رازیبوونى هه‌ردولا. گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى گونجاو له پێناو سه‌لامه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ر به گرووپه هه‌مه‌جۆره سێكسوالێتهكانن له پێناو دڵنیابوون له ئازادى‌و سهلامهتیو چێژوه‌رگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێوشوێنه خۆى له خۆیدا نه‌بێته هۆى جیاكاریكردن. دڵنیابوون لەوەى هەموو کەسێک یەکسانە و مافى خۆیەتى چێژ لە مافە مەدەنییەکانى وەربگرێت، هەمووان بەبێ هیچ هەڵاوێردنێک یەکسانن لە مافى واژۆکردنى گرێبەست، خاوەندارێتى، بەدەستهێنانى میرات، بەرێوەبەردن و موڵکدارێتى بێگوێدانە جۆرایەتى رەگەزى.