ده‌بێت گه‌شه‌كردن بوه‌ستێنرێت
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
ڤاكلاڤ سمیل، پرۆفیسۆرێكی ناودار و خانه‌نشینكراوه له فاكه‌ڵتی ژینگه‌ی زانكۆی مانیتوبا له شاری وینیپێگی كه‌نه‌دا. زیاتر له 40 ساڵه، كاریگه‌ریی كتێبه‌كانی ده‌رباره‌ی ژینگه، دانیشتوان، خۆراك و وزه(ئینێرژی) به به‌رده‌وامی هه‌ڵده‌كشێن. ئێستا ئه‌و به یه‌كێك له گرنگترین بیریاره‌كانی جیهان له مێژووی په‌ره‌سه‌ندنdevelopment)) و وه‌ستا ( ماسته‌ر)ی شیكاره ئامارییه‌كان داده‌نرێت. بیل گه‌یتس ده‌ڵێت هه‌میشه چاوه‌ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی سمیله، ڕێك وه‌كچۆن خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی به‌شی داهاتووی زنجیره فیلمی “جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان” ده‌كه‌ن. دواترین كتێبیشی : ” گه‌شه‌كردن: له مایكرۆئۆرگانیزمهكانهوه بۆ شاره زه‌به‌لاحه‌كان(مێگا-شاره‌كان)ه.[1]
جۆناسان واتس: تۆ نێرد(nerd)ی نێردهكانیت[2]. ڕه‌نگه هیچ فیگه‌رێكی ئهكادیمیستیی تر هاوشێوه‌ی تۆ به داتا و ژماره‌كان وێنه نه‌كێشێت ] و پرسه‌كان ڕووننهكاتهوه[. تۆ ئامارگهلێكی حهپهسێنهرت كهشفكردووه، بۆ نمونه كه له ساڵی 2003 تا ئێستا ئه‌و بڕه چیمه‌نتۆیه‌ی چین له هه‌ر سێ ساڵێكدا به‌كاریهێناوه زیاتره له‌و بڕه چیمه‌نتۆیه‌ی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌واوی سه‌ده‌ی بیست به‌كاریهێناوه. به گوێره‌ی ژمێركاری و حیساباته‌كانی تۆ، له ساڵی 2003 كێشی بێ ئاوی[3] جه‌سته‌ی تێكڕای مرۆڤه‌كانی جیهان 125 ملیۆن ته‌ن بووه، له كاتێكدا ئه‌م بڕه له لای ئاژه‌ڵه بڕبڕه‌داره كێوییه‌كان ته‌نها 10 ملیۆن ته‌ن بووه. ئێستاش سه‌رقاڵی به لێكۆڵینه‌وه له شێوازه‌كانی گه‌شه‌كردن(growth)، له په‌ره‌سه‌ندنی ساغ و ته‌ندرووستیی دارستانه‌كان و مێشكه‌وه بیگره تا زیادبوونی ناتهندرووستانەی قه‌ڵه‌وی و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له قووڵانه تاوتوێ بكه‌ین، ده‌مه‌وێت بزانم تۆ خۆت به نێرد ده‌زانیت؟
ڤاكلاڤ سمیل: نه‌خێر، به هیچ جۆرێك. من ته‌نها زانایه‌كی ته‌قلیدی و كۆنهباوم كه ده‌یه‌وێت جیهان و بارودۆخی زاڵی جیهان به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه وه‌سفیان بكات. ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه و به‌س. ته‌نها ئه‌وه سه‌رومڕ و كافی نییه كه بڵێین ژیان باشتر بووه یان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خێراتر بوون. ده‌بێت ژماره و داتا بهێنیته‌وه. ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ سه‌لماندن و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌بێت به ژماره بیانڵێم تا خه‌ڵكی تێبگه‌ن ئه‌مانه ڕاستی و فاكتن، فاكتگهلێك كه قورسه ڕه‌تبكرێنه‌وه.
واتس: ” گه‌شه‌كردن” كتێبێكی گه‌وره و بهرگئهستووره- ته‌قریبه‌ن له 200 هه‌زار وشه پێكهاتووه، تێههڵكێشێكه له زۆرێك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ترتان، ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردنه له‌گه‌ڵ ] پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان[ی جیهان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردتریشه له ڕابردوو و داهاتوو. ئاخۆ ئه‌م كتێبه به شاكاری خۆتان داده‌نێن؟
سمیل: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیه‌تم وابوو ئه‌م كتێبه بهرگئهستووره له‌باره‌ی گه‌شه‌كردن بنووسم. ئه‌م كتێبه، به جۆرێك له جۆره‌كان، كتێبێكی دژوار و ناماقوڵ و دركههڵنهگره. ئابووریناسه‌كان ده‌توانن ده‌رباره‌ی جی.دی. پی ( تێكڕای داهاتی ناوخۆیی (GDP و دانیشتووان بخوێننه‌وه، بایۆلۆژیستهكان ده‌توانن موتاڵه‌عه‌ی گه‌شه‌كردنی ئۆرگانیزمهكان و جه‌سته‌ی مرۆیی بكه‌ن. به‌ڵام من ویستم ته‌واوی ئه‌م مه‌سه‌لانه له ژێر چه‌ترێكدا كۆبكه‌مه‌وه تا خه‌ڵكی تێبگه‌ن چۆنچۆنی ئه‌م شتانه به حه‌تمی به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن، و چۆنچۆنیش ئه‌م خاڵه ڕوون و ئاشكرایه له‌ناو هه‌موویان ده‌بینرێت: ده‌بێت گه‌شه‌كردن ڕابگیرێت. وادیاره، هاوڕێ ئابووریناسهكانمان دركیان به‌م خاڵه نه‌كردووه.
واتس: ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی سه‌رقاڵی نووسینی كتێبێك ده‌رباره‌ی ژینگه‌ی چین بووم. چه‌ندان جار، ئه‌و داتایانه‌ی به دوایاندا ده‌گه‌ڕام له لای تۆ دهمدۆزینهوه- ئه‌و داتایانه‌ش زۆرجار نیشانیان ده‌دا كه زۆرێك له ئاماره فه‌رمییه‌كان چه‌نده گوماناوین. تۆیان ناو ناوه ” جه‌لادی پڕوپووچییهكان” [4]، ئاخۆ ئه‌مه‌یه ئامانجی تۆ؟
سمیل: من له ڕۆژگاری بلۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له چیكۆسۆڤاكیا گه‌وره‌بووم. منێك كه 26 ساڵی ته‌مه‌نم له ئیمپراتۆریه‌تی خراپه‌دا به‌سه‌ربردووه، تاقه‌تی به‌رگه‌گرتنی پڕوپووچی و موزهخرهفاتم نییه. من له فه‌زایه‌كدا گه‌وره‌بووم كه ده‌وروبه‌رم به پروپاگه‌ندەی كۆمۆنیستی گیرابوو- سبه‌ینێی پرشنگدار، داهاتووی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی- بۆیه ڕه‌خنه‌ییانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره شتانه ده‌بمه‌وه. مه‌سه‌له‌كه بریتی نییه له بۆچوونی شه‌خسی من، به‌ڵكو ئه‌مانه ڕاستی و فاكتن. من شتانێك ده‌نووسم كه به ته‌واوه‌تی فاكتی سه‌لمێنراون.
واتس: تۆ پێشبینی و ڕێگه‌چاره له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌شبین و خه‌یاڵاوییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌یته‌وه، چ پێشبینیی تهكنۆلۆژیسته گه‌شبینه‌كان كه پێیانوایه ئێمه ده‌توانین ته‌واوی كێشه‌كانمان به‌هۆی كۆمپیوته‌ره زیرهكترهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چ پێشبینیی ئه‌و ئابووریناسانه‌ی كه به‌ڵێنی گه‌شه‌ی بێكۆتایی كه‌پیتالیزم ده‌ده‌ن. وا ده‌رده‌كه‌وێت، له زۆرێك له وڵاتان، دیوی نه‌رێنی گه‌شه‌كردنی مه‌تریاڵی زیاتره له دیوه ئه‌رێنییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی بۆ ئه‌و شته خۆشكردووه كه ناوتان ناوه ” هێرش و ئیهانه‌كردنی مرۆییانه به ئیكۆسیستهمهكان”[5]. ئایا ئه‌مه پوخته‌یه‌كی به ئینسافانه و ته‌واوی تێڕوانینهكانتانه؟
سمیل: به‌ڵێ، پێموایه. ئه‌گه‌ر فه‌زای بایۆلۆژی له ڕه‌وشێكی باش نه‌بێت، هیچ ژیانێك له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه بوونی نابێت. مه‌سه‌له‌كه زۆر ساده‌یه. ئه‌مه ته‌واوی ئه‌و شته‌یه كه پێویسته بیزانیت. ئابووریناسه‌كان پێتده‌ڵێن ئێمه ده‌توانین گه‌شه‌كردن له به‌كاربردن و مه‌سره‌فی مه‌تریاڵی جیابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه ته‌واو بێ مانایه. بژارده] به‌رده‌سته‌كان[ به سه‌رنجدان له به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئێجگار ڕوون و ئاشكران. ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌توانی كه‌وتن و له‌ناوچوون(decline) ئیداره بكه‌یت، ئه‌وا ملكه‌چی ده‌بیت و سه‌ره‌نجام له‌ناوده‌چیت. باشترین هیوایه‌ك له ئارادابێت ئه‌وه‌یه ڕێگایه‌ك بۆ ئیداره‌كردن و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه‌ی بدۆزینه‌وه. هه‌لومه‌رج و پێگه‌ی هه‌نووكه‌یی ئێمه بۆ هه‌ڵسان به‌م كاره باشتره له 50 یان 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چونكه مه‌عریفه‌مان زۆر فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه. ئه‌گه‌ر بێت‌و قۆڵی لێ هه‌ڵبماڵین، ڕه‌نگه ده‌ستمان به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بگات. ئه‌مه به‌بێ ئازار و ده‌رده‌سه‌ری نابێت، به‌ڵام ده‌توانین شێوازگه‌لێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئازاره بدۆزینه‌وه.
واتس: كه‌واته، ئێمه پێویسته چاوه‌ڕوانییه‌كانمان ده‌رباره‌ی جی.دی.پی( تێكڕای داهاتی ناوخۆیی) بگۆڕین؟
سمیل: به‌ڵێ، فاكته ساده‌كه ئه‌وه‌یه به هه‌ر جۆرێك پێناسه‌ی به‌خته‌وه‌ری بكه‌یت، ده‌زانین- زۆر ده‌مێكیشه ده‌یزانین- كه بڕی جی.دی.پی ڕازیبوونتان له ژیان، ئارامی و هه‌ستكردنتان به ئاسوده‌یی باشتر و زیاتر ناكات. بڕوانه ژاپۆن. ژاپۆنییه‌كان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام له نابهختهوهرترین خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وین. باشه، ئه‌ی چ وڵاتێك هه‌میشه له‌ناو لیستی ده به‌خته‌وه‌رترین وڵاتی جیهانه؟ ئه‌وه وڵاتی فیلیپینه، وڵاتێكی زۆر هه‌ژارتر و گهردهلوولاویتر له دراوسێ ژاپۆنییهكانیان، كه‌چی فیلیپینییهكان چه‌ند جار زیاتر له‌وان به‌خته‌وه‌رترن. كاتێك به خاڵێكی دیاریكراو ده‌گه‌یت، سوود و كه‌ڵكه‌كانی جی.دی.پی له په‌یوه‌ند به ڕێژه‌ی مردن و خۆراكپێدان و په‌روه‌رده و فێركردن جێگیر و هاوتا ده‌بن.
واتس: ئایا ئه‌م خاڵه هه‌مان هاوسه‌نگی و میانڕه‌وییه زێڕینهكهیه؟ ئاخۆ ئه‌مه ڕێك ئه‌و شته‌یه ده‌بێت هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بده‌ین نه‌ك تا شوێنێك بچینه پێش كه گه‌شه‌كردن ببێته دیارده‌یه‌كی زه‌ره‌رمه‌ند، شێرپه‌نجه‌ئاسا، به‌رپێنه‌گیراو و وێرانكه‌ری ژینگه؟
سمیل: كتومت. ئه‌مه كارێكی باشه. ئێمه ده‌توانین ئینێرژی و به‌كاربردنی مه‌تریاڵی و كاڵاكان تا نیوه كه‌مبكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه ده‌وروبه‌ری ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان. ده‌توانین به بێ له‌ده‌ستدانی هیچ شتێكی گرنگ مه‌سره‌فكردن دابشكێنین. ژیان له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان یان حه‌فتاكان له ئه‌وروپا دژوار و ترسناك نه‌بوو.] به هه‌ڵسان به‌م كاره[ خه‌ڵكی كۆپنهاگن چیتر ناتوانن به سه‌فه‌رێكی سێ ڕۆژه بچنه سینگاپووره، به‌ڵام ئه‌مه كوا كێشه‌یه؟ به‌مه شتێكی هێند به‌رچاو له ژیانیاندا ڕوونادات. خه‌ڵكی په‌ی به‌وه نابه‌ن چه‌نده زۆر سستی و داهێزرانمان له سیسته‌مدا هه‌یه.
واتس: تۆ ئاماژه‌ت به جیاوازیی نێوان “ئابووری كاوبۆیی” و “ئابوریی ئاسمانگه‌ڕ” (spaceman) له لای كێنس بۆڵدینگ كردووه. یه‌كه‌میان بریتییه له فه‌زا ئاوه‌ڵا و ده‌رفه‌ته به ڕواڵه‌ت بێكۆتاییه‌كانی مه‌سره‌ف و به‌رخۆری. دووه‌میان هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌ك شتێك كه زیاتر له كه‌شتییه‌كی ئاسمانی داخراو ده‌چێت، كه ده‌بێت تێیدا به دیقه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌كانمان ئیدارهبكهین، ده‌ناسێنێت. ئاڵنگارییه‌كه تێپه‌ڕاندنی شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه به‌ره‌و شێوازێكی تر. به‌ڵام مێژووی مرۆڤ تا ئێستا له هه‌زاران ساڵ ئابووری كاوبۆیی و ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئابووری ئاسمانگه‌ڕ پێكهاتووه. ئاخۆ ئێمه به شێوازێكی سرووشتی و زاتی بۆ ئه‌م كاره درووستنهكراوین؟
سمیل: هه‌م له نه‌ریته خۆرهه‌ڵاتی و هه‌م خۆرئاواییه‌كان، ده‌ستپێوه‌گرتن، واته ژیان به‌سه‌ربردن به‌گوێره‌ی توانا و لهدهستهاتنی خۆت، هاوشان له‌گه‌ڵ شێوه ژیانێكی وریایانه، نه‌ریتێكی قووڵ و ڕه‌گاژۆیه. هه‌میشه به‌م جۆره بووه. له‌مڕۆدا بانگكردن و خواست بۆ به‌رخۆری و مه‌سره‌فی زیاتر، حه‌مامه گه‌وره‌تره‌كان و ئوتۆمبێله خۆشڕهوتهكان(SUV) زاڵه، به‌ڵام ورده ورده ڕوونده‌بێته‌وه كه ناكرێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت. سه‌ره‌نجامی ئه‌م خواسته شتێكی وه‌كو جگه‌ره‌كێشان ده‌بێت كه په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌موو شوێنێكدا مهسرهفدهكرا. به‌ڵام ئێستا كه خه‌ڵكی په‌ییان به په‌یوه‌ندی ئاشكرای نێوان جگه‌ره‌كێشان و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بردووه، جگه‌ره‌كێشان سنوورداركراوه. كاتێك خه‌ڵكی د‌رك به‌وه بكه‌ن كه گه‌شه‌كردنی مه‌تریاڵی به‌ره‌و كوێ پهلكێشماندهكات، هه‌مان شت ڕووده‌داته‌وه. پێموایه، ئه‌مه‌ش زوو یان دره‌نگ هه‌ر ڕووده‌دات.
واتس: ده‌بێت چ ڕێوشوێنێك بگرینه به‌ر، پێش ئه‌وه‌ی جڵه‌وی ئیداره‌كردنی مه‌ترسی و ڕیسكهكانمان له دهستدهربچێت؟
سمیل: بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، گرنگه به زاراوه گڵۆباڵ و جیهانییه‌كان قسه‌نه‌كه‌ین. شێواز ] و ده‌رگیربوونی[ زۆر له ئارادان كه پێویسته بۆ خه‌ڵكانی (audience) جیاواز به شێوه‌ی جیاواز و گونجاو دروست و ئاڕاسته بكرێن. ئایدیاكه‌ی ئه‌و كابرایه، تۆماس فریدمان، كه ده‌ڵێت جیهان ڕووته‌خته[6]، ئێستا هه‌موو شت هاوتا و یه‌كسانه، و به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك له شوێنێكدا به ده‌ردی شتێك بخوات، ئه‌وا ده‌كرێت بۆ هه‌مووان كه‌ڵكی هه‌بێت، ئایدیایه‌كی زه‌ره‌رمه‌نده. ئه‌مه سه‌رتاپا هه‌ڵه‌یه. بۆ نموونه، دانیمارك هیچ شتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نهیجێریادا نییه. له هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو وڵاته ده‌بێت ڕێوشوێنی جیاواز بگریته‌به‌ر. له نه‌یجێریا پێویستمان به خواردن و گه‌شه‌كردنی زیاتر هه‌یه. له فیلیپین پێویستمان به كه‌مێك گه‌شه‌كردنی زیاتر هه‌یه. ] به‌ڵام[ له كه‌نه‌دا و سوید پێویستمان به گه‌شه‌كردنی كه‌متر هه‌یه. ده‌بێت له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین. له هه‌ندێك شوێندا پێویسته بره‌و و په‌ره به‌و شته بده‌ین كه ئابووریناسه‌كان پێی ده‌ڵێن له گه‌شه‌خستن(de-growth). به‌ڵام له هه‌ندێك شوێنی تر، ده‌بێت پشتگیری گه‌شه‌كردنی زیاتر بكه‌ین و په‌ره‌ی پێبده‌ین.
واتس: شیكاره ئامارییه تاك-لایه‌نه‌كه‌ی تۆ هاوشێوه‌ی ڕاپۆرتی كامڵی بانكی جیهانییه. ئایا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وایلێكردوویت كه هه‌ست بكه‌یت ئێمه، زیاتر له‌وه‌ی پێشتر پێتوابوو، له كۆتایی گه‌شه‌كردن نزیك بووینه‌ته‌وه؟
سمیل: خه‌ڵكی لێم ده‌پرسن ئاخۆ من گه‌شبینم یان ڕه‌شبین، منیش ده‌ڵێم هیچ كامیان. هه‌ڵبه‌ت نامه‌وێت به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵوێستێكی نازانمگهرایانه (ئه‌گنۆستیك) وه‌ربگرم: ئه‌مه باشترین ده‌ره‌نجامێكه كه ده‌توانم ده‌ستم پێی بگات. له چین كاتێك ئه‌وه‌م بۆ خه‌ڵكی ڕوونكرده‌وه كه بارودۆخی ژینگه چه‌نده خراپه، قسه‌كانم به ته‌واوه‌تی تووشی شۆكی كردن. لێیان پرسیم : ” ئه‌ی كه‌ی داده‌ڕووخێت؟”، وڵامم دایه‌وه: ” هه‌موو ڕۆژێك داده‌ڕووخێت، به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێكیش چاك ده‌كرێته‌وه”. ئه‌وان خه‌ڵووزی زیاتریان به‌كارده‌هێنا و تووشی پیسبوونی زیاتر هه‌وا ده‌بوون، به‌ڵام ملیۆنان دۆلاریان له بانكی جیهانی ڕ‌اكێشا و سه‌ره‌نجام له شاره گه‌وره‌كاندا پاڵاوگه مۆدێرنه‌كانیان هه‌یه. ئێستا چینییه‌كان له كشتوكاڵی مۆدێرن به‌هره‌مه‌ندن، به‌م پێیه ئاوی كه‌متر بۆ ئاودانی كێڵگه‌كان به‌كارده‌هێنن. ئیدی مه‌سه‌له‌كه هه‌ر به‌م جۆره ده‌بێت. ئێمه جۆره بوونه‌وه‌رێكی له چه‌شنه‌ین: گه‌وج، بێ موبالات و ته‌مبه‌ڵ. به‌ڵام له‌لایه‌كی تر، ئێمه خۆگونجێن و زیرهكیشین، ته‌نانه‌ت كاتێك شته‌كان لێكده‌ترازێن، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێكوپێكیان بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام قورسترین كار بریتییه له ئه‌ژماركردن و دیاریكردنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی. ]واته[ ئایا به‌گشتی حاڵ و بار‌مان باشه یان خراپ؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مووه شیكار و لێكدانه‌وانه، وڵامی ئه‌م پرسیاره نازانین.
واتس: له كتێبه‌كه‌تاندا ئاماژه‌تان به‌وه كردووه ته‌واوی زانیارییه‌كانی كتیبخانه‌ی ڕۆما، 2000ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ته‌قریبه‌ن ده‌گاته 3 گیگابایت، به‌ڵام ئێستا ئینته‌رنێتی جیهانی زیاتر له تریلۆنێك جار له‌و ڕۆژگاره زانیاری تیایه. تۆ به ئاشكرایی گومانت هه‌یه كه ئاخۆ ئه‌مه شتێكی ته‌واو پۆزه‌تیڤه یان قودره‌تێكی باشتری بۆ ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ كێشه‌كانمان پێ به‌خشیووین.
سمیل: گه‌شه‌كردنی زانیارییه‌كان ته‌نها جۆره لێشاو یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك نییه. ئه‌م وه‌سفكردنانه نه‌گونجاو و نوقسانن. ئێمه له ژێر باری زانیارییه‌كان نێژراوین. هیچ كهڵكێكییان بۆ هیچ كه‌سێك نییه. سه‌ته‌لایته‌كان بڕێكی بێشوماری زانیاری به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌ڵام ئێمه كه‌سانی پێویست و كافیمان بۆ شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یان نییه. به‌ڵێ، كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌توانن كۆمه‌كمان بكه‌ن له پاڵاوتن و بژاردنی بڕی ئه‌م زانیارییانه، به‌ڵام هێشتاش ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت كه بڕیار بدات. بڕێكی هێنده زۆر دركنهكراوه.
واتس: ئایا له میانه‌ی لێكۆڵینهوهكهتان هیچ جۆره ئۆرگازمێكی ئاماریتان(statgasm) ئه‌زموون كردووه؟
سمیل: من له زانكۆ بایۆلۆژیم خوێندووه، بۆیه به خوێندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه تازه‌كان له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین دره‌خته‌كانی جیهان- سوورهدارهكان و یوكالیپتوسهكان- خۆشییه‌ك به سه‌رتاپای گیانم ده‌گه‌ڕا. ئه‌م دره‌ختانه هه‌رگیز له گه‌شه‌كردن ناوه‌ستن. فیله‌كانیش له شێوازگه‌لێكی دیارینه‌كراو و نه‌زانراوی گه‌شه‌كردن به‌هره‌مه‌ندن و له ڕاستیدا تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرن هه‌رگیز له گه‌شه‌كردن ناوه‌ستن. ئێمه‌ی مرۆڤ له ته‌مه‌نی 18 یان 19 ساڵی له گه‌شه‌كردن ده‌وه‌ستین. به‌ڵام گه‌وره‌ترین جۆره‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرن درێژه به گه‌شه‌كردنی خۆیان ده‌ده‌ن.
واتس: ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆیی (دانیشتووان) ده‌ڵێیت؟
سمیل: سه‌رنجڕاكێشترین شت ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی كه‌وتن و دابه‌زین چه‌نده به خێرایی ڕوویدا. ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له سه‌دساڵ به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان بوو. ده‌یه‌ی سی خێراتر له ده‌یه‌ی بیست و ده‌یه‌ی چل خێراتر له ده‌یه‌ی سی و… گه‌شه‌ی ده‌كرد. له شه‌سته‌كان، دانیشتووانی جیهان به خێراییه‌كی وه‌ها گه‌شه‌ی ده‌كرد كه وتارێكی ناودار له گۆڤاری زانست( science) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد تا ساڵی 2024 ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردن ده‌گاته پله‌یه‌كی دیارینه‌كراو- شتێكی هاوشێوه‌ی خاڵی تاقانه‌ی دانیشتووان، كه دیاره بێ مانایه. له‌وكاته‌وه تا ئێستا، ئه‌م ڕێژه‌یه ساڵ له دوای ساڵ كه‌متر بووه. ئه‌گه‌ر بێت‌و به بێ به‌راوردكاری قسه‌بكه‌ین، گه‌شه‌كردنی دانیشتوان هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵام به گوێره‌ی ڕێژه‌ی سه‌ده‌ی و به‌راورد، له ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست به‌ولاوه ڕووی له دابه‌زین كردووه.
واتس: به ڕای من كتێبه‌كانتان، به گشتی، نه‌غمه‌یه‌كی ڕه‌شبینانه زاڵه به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام تۆ ئیمكانی ئه‌و سیناریۆ گهشبینانهیهش به دوور نازانیت، سیناریۆیه‌ك كه تێیدا دانیشتووانی جیهان له 9 ملیار تێناپه‌ڕن- وه‌كئه‌وه‌ی پێشبینییه ههنووكهییهكانیش وا ده‌ڵێن- و گواستنه‌وه‌ی وزه و ئینێرژیش خێراتره له ڕاده‌ی چاوه‌ڕێكراو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خواسته مهتریاڵییهكان پێش ساڵی 2050 به ترۆپكی خۆیان بگه‌ن، هێشتاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له فشاری ههڵكشاومان له پێشه. به سه‌رنجدان له نیگه‌رانییه پێشوه‌ختن و ئاشكراكان ده‌رباره‌ی كه‌شوهه‌وا، خاك، هه‌مه‌جۆریی زینده‌یی و جێگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، چۆنچۆنی ده‌توانین ئه‌م زیادبوونه كتوپڕ و ترسناكه تێبپه‌ڕێنین؟
سمیل: ئه‌مه به‌شه دژوارهكهیه. له وڵاته خۆرئاواییه‌كان و ژاپۆن ته‌قریبه‌ن به‌م خاڵه گه‌یشتووین. چین هێشتا ده‌بێت زیاتر بچێته پێش، چونكه له په‌یوه‌ند به ئینێرژییهوه له ئاستی ئیسپانیای ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان دایه. زیادبوونه كتوپڕ و تهقینهوهئاسا حه‌قیقییه‌كه له ئه‌فریقا ڕووده‌دات، شوێنێك كه تێیدا یه‌ك ملیار كه‌سی تر له دایكده‌بن. هه‌ر خۆی گه‌یاندنی دانیشتوانی ئێستای ئه‌فریقا به ئاستێكی شیاوی ژیانكردن، وه‌كو ڤیه‌تنام و تایله‌ندا، زۆر سه‌خته. ئینجا ئه‌گه‌ر بێت‌و ملیارێك كه‌سی تریشی بێته سه‌ر له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌خت و دژوار ده‌بێت. ده‌توانین ته‌واوی ئه‌مه له ژماره‌یه‌كدا پوختبكهینهوه- ئه‌م ژماره‌یه بڕی مه‌سره‌فی هه‌ر كه‌سێك له ساڵێكدا به گوێره‌ی گیگاجول(gigajoule) نیشان ده‌دات، به‌ڵام یه‌كه‌ی پێوانه‌كه شتێكی گرنگ نییه. ته‌نها سه‌رنج له‌م به‌راورده بده. ئه‌مریكا ئه‌م ژماره‌یه‌ی له 300 نزیككردۆته‌وه. له ژاپۆن نزیكه‌ی 170 یه. یه‌كێتی ئه‌وروپا 150. چین ئێستا له 100 نزیكبۆته‌وه. هیندستان 20، نه‌یجێریا 5 و ئه‌سیوبیا 2. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یجێریا بگات به چین ده‌بێت ژماره‌كه بیست جار زیاتر بكه‌ین. پێوه‌ری زیادبوونی كتوپڕ ئه‌مه‌یه. به‌م پێیه، ده‌توانین ڕێژه‌ی مه‌سره‌فكردن له كۆپنهاگن یان سهسێكس كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناتوانین له نه‌یجێریا ئه‌م كاره بكه‌ین.
واتس: ئایا ژاپۆن به دانیشتوانێكهوه كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵكشاو پیر ده‌بێت، مۆدێلێكه؟ پێم سه‌خته باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م ئه‌م وڵاته توانیوێتی كه‌وتن و دابه‌زینه درێژخایه‌نه‌كانی نرخی موڵكه‌كان، نرخی پشكه‌كانی بازاڕی بۆرسه، كاریگه‌ری و چالاكی (الحیویة) دانیشتوان، به بێ ئه‌وه‌ی بخزێته ناو فه‌وزا و كایۆسهوه تێبپه‌ڕێنێت. ئایا وڵاتانی تر كه نه‌ویستراوانه ڕووبه‌ڕووی كه‌وتن و هه‌ره‌س ده‌بنه‌وه، ده‌توانن له ژاپۆن فێرببن؟
سمیل: ژاپۆن له مۆدێلێكی ناته‌واو زیاتر نییه، چونكه تا ئه‌مدواییانه‌ش كۆمه‌ڵگایه‌كی هێند دیسپلینكراو و ده‌ستپێوه‌گر بوو كه خه‌ڵكه‌كه‌ی توانای ههڵكردنییان له‌گه‌ڵ شتانێك هه‌بوو كه خه‌ڵكی تر ئاماده نین قبوڵی بكه‌ن. ئێمه سستی و داهێزرانمان هه‌یه و له په‌یوه‌ند به به‌كاربردنی مهتریاڵیش زۆر قه‌ڵه‌و بووین. ده‌توانین مه‌سره‌ف كه‌مبكه‌ینه‌وه. به‌ڵام هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ئاسان له گۆڕێ‌دا نییه. ئه‌گه‌ر هه‌بووایه، تا ئێستا بهكارمانهێنابوو.
واتس: ئایا بزنسمانه‌كان ده‌توانن ڕاوه‌ستاندنی گه‌شه‌كردن قبوڵ بكه‌ن؟ ئایا له‌گه‌ڵ بیل گه‌یتس ئاماژه‌تان به‌م مه‌سه‌له‌یه كردووه؟
سمیل: پێویست ناكات هیچی پێ‌بڵێم. ئه‌و خۆی زۆر ده‌رباره‌ی ژینگه ده‌زانێت. بیل گه‌یتس، واز له‌وه‌بێنه كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ملیاران دۆلاره، كه‌سێكه ده‌یه‌وێت له جیهان تێبگات. هه‌موو ساڵێك چه‌نده‌ها كتێب ده‌خوێنێته‌وه. وه‌كو من.
بۆچوونی بیل گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ده‌رباره‌ی كتێبه‌كانی ڤاكلاڤ سمیل:
كتێبی ” وزه و شارستانیه‌ت: مێژوویه‌ك”( 2017)[7]
” سمیل یه‌كێكه له خۆشه‌ویسترین نووسهرهكانم و ئه‌م كتێبه شاكاری ئه‌وه. ئه‌و له‌م كتێبه‌دا نیشانی ده‌دات چۆنچۆنی پێویستی ئێمه به وزه شكڵی به مێژووی مرۆڤ داوه- له ڕۆژگاری ئاشه ئاژهڵییهكانهوه [9] تا گه‌ڕانی ئه‌مرۆی مرۆڤ به دوای به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی خۆنوێكه‌ره‌وه”
كتێبی ” دروستكردنی جیهانی مۆدێرن: مه‌تریاڵه‌كان و له مهتریاڵیخستن”( 2013)[8]
” ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێك هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات پێتان بڵێت ئێمه مه‌تریاڵی كه‌متر به‌كارده‌هێنین، ئه‌م كتێبه‌ی بۆ بنێره. سمیل له‌م كتێبه‌دا به گومانگه‌راییه هه‌میشه‌یی و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ داتاكان، نیشانی ده‌دات كه چۆنچۆنی توانای ئێمه بۆ دروستكردنی شته‌كان به به‌كارهێنانی مه‌تریاڵی كه‌متر- بۆ نموونه، دروستكردنی قوتووه‌كانی خواردنه‌وه به ئه‌له‌مینیۆمی كه‌متر- ده‌بێته هۆی هه‌رزانتر بوونیان، ئه‌مه‌ش به‌فیعلی هانی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر ده‌دات. ئێستا ئێمه زیاتر له هه‌ر ڕۆژگارێكی تر مه‌تریاڵ به‌كارده‌هێنین”.
كتێبی ” دروێنه‌كردنی ژینگه‌ی زینده‌یی” ( 2013) [9]
” سمیل له‌م كتێبه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك كه مومكینه وێنه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا و ژمارهیمان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان چۆنچۆنی ژینگه‌ی زینده‌ییان گۆڕیوه، نیشان ده‌دات… ئه‌گه‌ر ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی ده‌یخه‌ینه سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به لاته‌وه گرنگه، ئه‌وا ئه‌م كتێبه حه‌كایه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ وتن پێیه” .
وەرگیراوە لە:
ماڵپەڕی گروپی نێگەتیڤ