لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا، گرووپی جۆرناڵ و رێكخراوی ئازادبوون، خولێکی رۆژنامەوانی بۆ ئارەزوومەندانی بوارەکە دەكەنەوە.
خولەکە راهێنانی رۆژنامەوانی لەم بوارانەدا لە خۆ دەگرێت:
– نووسینی هەواڵ و راپۆرتی رۆژنامەوانی
– ئیتیك و ئەخلاقی كاری رۆژنامەوانی و چۆنیەتیی رووماڵكردن
– جۆرەكانی چاوپێكەوتن و ئەنجامدانی بەرنامە
ماوەی خولەکە سێ رۆژ دەبێت و بێ بەرامبەرە و لە کۆتایی خولەكەیشدا بەشداربوان بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت.
دەستپێکی خولەکە لە رۆژی یەکشەممە، 20ی 9ی 2020 دەبێت لە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە و لە لایەن رۆژنامەنووس نیاز عەبدولڵاوە دەوترێتەوە.