ئا: ئازادبوون
ڕۆژانی ١٤-١٥/١١/٢٠٢٠، لە کتێبخانەی گشتیی ناحیەی خورماڵ، رێكخراوی ئازادبوون لەگەڵ گرووپی جۆرناڵ خولێکی ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانییان بەڕێوە برد، كە تایبەت بوو بە ”ئیتیك و ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی، مافەكانی ڕۆژنامەنووس و چۆنیەتیی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی”.
خولەکە بە بەشداریی ٣٠ خوێندكاری زانكۆ و ڕۆژنامەنووس لە ناو خورماڵ و چواردەوری ناحیەکە بوو، کە نیاز عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئازادبوون گوتیەوە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.
ئەم ڕاهێنانە ڕۆژنامەوانییانەی رێكخراوی ئازادبوون و گرووپی جۆرناڵ، بەشێكە لە پڕۆژەی ڕۆڵی میدیا لە پەرەپێدانی دیموكراسی لە چوارچێوەی تواناسازیكردن لە ڕۆژنامەنووساندا، هەروەها بەرگریكردن لە مافەكانی ڕۆژنامەنووسان و دەستبەركردنی ژینگەیەكی پڕ ئاسایش بۆیان، بە تایبەت لە ناوچە پەراوێزخراوەكان و بۆ ئەو دەزگا ڕۆژنامەوانییە لۆكاڵییانەی بە توانایەكەی مرۆیی و مادیی بچووك كار دەكەن.
شایەنی باسە ئەم خولە پێشتر لە شاری هەڵەبجە بەڕێوە چووە و بڕیارە لە ناوچە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێتەوە.



