رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژەیی ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون، راهێنانێکی سێ رۆژەی دەربارەی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی ژینگە، لە ١/٥ بۆ ٢٠٢٤/٥/٣ ئەنجام دا.

لەراهێنانەکەدا بابەتەکانی ئیکۆلۆژی-ژینگەناسیی، پیسبوونی ژینگە/پێشێلکارییەکان بۆ سەر ژینگە، پیسبوونی خاک، پیسبوونی هەوا، پیسبوونی ئاو، پیسبوون بە دەنگ و ژاوەژاو، رۆڵ و ئەرکی حکوومەت لە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان، چۆنیەتیی نووسینی راپۆرتی ژینگەیی و تۆماری داتاکانی پیسبوون بە ژینگە، گرنگیی کاری پێکەوەیی و گرنگیی کاری خۆبەخش لە راهێنانەکەدا پێشکەشکران.

بابەتەکانی راهێنانەکە لە لایەن لەلایەن: د.سالح نەجیب، د.دارا فایەق، د.باست بورهان، د.رۆژان فەرەیدون، ئیخلاس ئەڵماس (نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ سێکتەری ژینگە)، ئاسۆ جەوهەر و هەڵوێست عەبدوڵا وترانەوە.

هەروەها ئامانج لە راهێنانەکە تۆمارکردنی داتا و راپۆرت نووسینە، دەربارەی پێشێلکارییەکان بۆ سەر ژینگە.