رێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٢١ تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون و کارگەی کولتوور لە چالاکییەکی هاوبەشدا، بە هاوکاری هونەرمەندان و ئەندامانی تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادبون، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەوزکردنی کارگەی کولتووردا، هەستان بە چاندنی ٢٥٠ نەمام لە باخچەی کارگەی کولتوور.
سوپاس بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP و مەشتەلی سەرچنار بۆ بەخشینی ٥٠٠ شەتڵ و نەمام بە پرۆژەی سەوزکردنی ژینگە لە کارگەی کولتوور/کارگەی جگەرەی کۆن.