ڕۆژی سێشەممە، بەرواری (٨/٨/٢٠٢٣) تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (میقداد هادی) مامۆستا و شارەزا لە بواری پەروەردەدا بە ناونیشانی (پێداگۆگی چییە و پێداگۆگ کێیە) ساز دا و تێیدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و گرفتی ئەمڕۆیی کرا کە دەکرێ ڕووبەڕووی مامۆستا و ئەوانە ببنە کە لە بواری پەروەردەدا کار دەکەن.


