رۆژی شەممە، رێێککەوتی (١٠/١٢/٢٠٢٢) تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادبوون بە میوانداری چەند رێکخراوی پەروەردە و مامۆستا و پەروەردەناس گفتوگۆیەکیان لەسەر رەوشی پەروەردە ئەنجامدا.
لە گفتوگۆکەدا کە نوێنەری هەریەک لە (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ڕێكخراوی په‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده، یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، سەندیکای هونه‌رمه‌ندان، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی (نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتوو، گۆڕان) کە بەمەبەستی کۆبوونەوەکە وه‌رگرتنی بیروڕاو بۆچوونیان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ تیمی پەروەردە، له‌پێناو گه‌شه‌پێدان و وه‌گه‌ڕخستنی تواناكان، تا هه‌موولایه‌ك پشتیوان و پشتگیری یه‌كتربین، تا گرفته‌كان به پڕۆژه‌و به‌رنامه‌و بۆچوونه زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر پرسەکان کرا و چەند پشنیاری کارکردن خرایەڕوو.
