رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

تیمی ئازادبوون راسپاردەی وۆرکشۆپەکان دەگەیەنێتە لایەنە حکومییەکان

Facebook
Twitter
LinkedIn

تیمی پرۆژەی زیادکردنی بەشداری گشتی، لە رێکخراوی ئازادبوون، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وۆرکشۆپەکانی سەیدسادق و دووکان، سەردانی لایەنی ئیداریی ناوچەکانیان کرد.

رۆژی (٢٥/٨/٢٠٢١) تیمی ئازادبوون و نوێنەران، سەردانی قائمقامی سەیدسادق، بەرێوەبەری شارەوانی، بەڕوەێوەبەری پەروەردەی ناوچەکەیان کرد، راپۆرتێکیان پێشکەشکرد، کە تیایدا چەندین گرفت و چارەسەری ناوچەکەی تیادا ئاماژەپێدرابوو، کە چارەسەرکردنی لە توانای لایەنی حکومی و نا حکومی ناوچەکەدایە.

جێی ئاماژەیە هەر یەک لە بەڕێزان، لای خۆیانەوە بەڵێنیاندا، کار بەر راسپاردەکان بکەن و لە هەمان رۆژدا قائیمقامی سەیدسادق چارەسەری چەند گرفتێکی کرد.

دواتر رۆژی (٣٠/٨/٢٠٢١)تیمی ئازادبوون و نوێنەران، سەردانی بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون و دواتر سەردانی قائیمقامی دووکانیان کرد و هەمان راپۆرتیان پێشکەشکرد.

جێگەی ئاماژەیە، کە لایەنی ئیدارەی ناوچەکە هەموو ئامادەییەکی دەربڕی و بەڵێنیاندا بە زووترین کات ئەوەی لە توانای ئەواندایە جێبەجێی بکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، پڕۆژەی زیادکردنی بەشدار گشتی هاوڵاتیان لە بڕیاردان، پرۆژەیەکی هاوبەشی رێکخراوی ئازادبوون و (رێکخراوی فریاکەوتنی میللی  PAO، رێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویج   NPA) بوو بە هاوکاری بەشی جوگرافیا لە كۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدسادق و پەیمانگای تەکنیکی دووکان) ئەنجامدرا.

پرۆژەکە دوو وۆرکشۆپی (3) رۆژە بوو، کە تیایدا  باس لە (گرنگی بەشداری هاوڵاتیان و رێگاکانی بەشداری، مافی زانین و ئاستەنگە یاساییەکان، میدیا و سۆشیاڵ میدیا وەک سەکۆیەک بۆ بەشداری سیاسی و درووستکردنی بڕیاری گشتی) کرا.

ئەم دوو وۆرکشۆپە سەرەتای کارکردنی پرۆژەیەکی درێژماوەی رێکخراوی ئازادبوونە، بۆ گرنگیدا بە ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان، کە ئامانج لێی گرنگیدانی هەمەجۆرە بەو ناوچانە.