تیمی پەروەردەیی و تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، بەشداربوون لە راهێنانێکی یەک رۆژە دەربارەی گۆرانی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ UNAMI لە بەرواری ٩/١/٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوەی برد.
ئامانجی راهێنانەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان و مافەکانی مرۆڤ و دەستنیشانکردنی گرنگترین کێشەکان و پێشنیارکردنی چارەسەر.
لە لایەکی ترەوە ڕۆڵی حکوومەت و دەسەڵات لەم پرسەدا و ئەرکی ڕێکخراو و داکۆکیکارەکانی بواری پاراستنی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ بە چڕی گفتوگۆی لەسەر کرا.


