بە داخ و پەژارەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی (١١ شوباتی ٢٠٢٣) تێکۆشەر و چالاکی مەدەنی (بەختیار شێخ عوسمان) ئەندامی دەستەی ڕاسپێدراوی رێکخراوی ئازادبوون گیانی سپارد، بەم کۆچە ناوادەیە کەلێنی خستە گیانی کۆڵەنەدانی مەدەنی و ئازادی خوازان بەرگریکارێکی ئازا و ڕاستگۆیان لەدەستدا.
بەم بۆنەیە خەمناکەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و هەموو ئازادیخوازان و هاوڕێیانی دەکەین.
ڕێکخراوی ئازادبوون
١١ی شوباتی ٢٠٢٣