ئه‌مڕۆ دادگایی هه‌ریه‌كه له‌ئومێد بهرۆشكىو به‌ده‌ل به‌روارى چالاكوانى خۆپیشاندانه‌كانى بادینان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و ماده‌یه‌ى پێى تۆمهتباركرابون دادگا گۆڕانكارى تێداكردو بۆ سزاى هه‌ردوو گیراوه‌كه‌ش بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد.
ئاسۆ هاشم پارێزه‌رى كه‌یسه‌كه ڕاگه‌یاند، “به‌ده‌ل بهروارىو ئومێد به‌رۆشكى دواى گۆڕینى ئه‌و ماده‌یه‌ى پێى تۆمهتباركرابون، دادگا بڕیاریدا بهزیندانیكردنیان بۆ ماوه‌ى ساڵێك، به‌ڵام به‌هۆى به‌سه‌ربردنى ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌زیندان بون، دادگا بڕیاریدا ئازادبكرێن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى وت:”بەڵام ئومێد به‌رۆشكى حوکمی دوو ساڵی دیکەی بەتۆمەتی تەشھیر لەدھۆک لەسەرە”، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له‌و سزایه‌ى نه‌كرێت، ئومێد بۆ به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى سزاكه‌ى، ده‌برێته‌وه شارى دهۆك.
سەرچاوە: ئاوێنە