رۆژی شەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٢/٢/٥) رێکخراوی ئازادبوون، دووەم کۆبوونەوەی دەستەی گشتی رێکخراوەکەی بە ئامادەبوونی (٢٥) ئەندام سازکرد، بەرنامەی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە (پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی و چالاکی ساڵی (٢٠٢١)، گفتوگۆ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردنی دەستەی راسپێردراو).
سەرەتا بابان جەعفەر، سەرۆکی رێکخراو بە وەکالەت، راپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی رێکخراوی لە ساڵی (٢٠٢١)دا پێشکەشی ئەندامانکرد، دواتر بەشداربووان سەرنج و پرسیاری خۆیان پێشکەشی دەستەی کارگێری کرد.
دواتر گفتوگۆ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی رێکخراو کرا، کە لە لایەن دەستەی کارگێڕی ڕێکخراو ئامادەکرابوو، بەشدارانی کۆبوونەوەکە سەرەنجەکانیان پێشکەشکرد و داڕشتنەوەی سپێردرا بە دەستەی راسپێردراوی رێکخراو.
کۆتا خاڵی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی راسپێردراوی رێکخراو، بە کۆی دەنگی ئەندامان ئەم بەڕیزانە بۆ ئەو ئەرکە دیاریکران:
١-بەختیار عوسمان.
٢-الاء شەهاب.
٣-هۆمەر محەمەد.
٤- مەستان تەحسین.
٥- ئالان نەجمەدین

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی رێکخراوی ئازادبوون، پەیکەری رێکخراوەی بریتی یە لە سێ دەست:
یەکەم (دەستەی گشتی): کە هەموو ئەندامان لە خۆ دەگرێت و بەرزترین دەسەڵاتی ناو رێکخراوە و هەموو دووساڵ جارێک کۆدەبێتەوە، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەکە لە (٢٠٢٠/٢/٥) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێری ئەنجامدرا.
دووەم (دەستەی راسپێردراو): لە (٥) ئەندام و دوو یەدەگ پێکدێت، لە لایەن دەستەی گشتیەوە بۆ ماوەی (٢) ساڵ رادەسپێردرێن بۆ چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی دەستەی کارگێری رێکخراو و هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێری، ئەم دەستەیە دووەم بەرزترین دەسەڵاتی رێکخراوە.
سێیەم (دەستەی کارگێری): لە سەرۆک وجێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری سێ بەش پێکدێت، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی رێکخراوەکەن.
دەستەی راسپێردراو، لە رۆژانی (٢/١٦، ٢/٢٠، ٢٠٢٢/٣/١٦) کۆبوونەوە، پەیڕەوی ناوخۆیان داڕشتەوە، سەرۆک و جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێڕیان هەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١-بابان جەعفەر، سەرۆکی رێکخراو.
٢-هەڵوێست عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی رێکخراو.
٣- دەشتێ کەریم، بەڕێوەبەری بهشی دارایی و سەرچاوە مرۆییەکان.
٤-نیما لوقمان، بەڕێوەبەری بهشی میدیا و پهیوهندییهكان.
٥-نوا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بهشی پرۆژه و چالاكییهكان.

جێگەی وەبیرهێنانەوە، رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاکگەرایی، لە (٢٠١٩/١٢/١٦) لەلایەن پێنج کەسەوە دامەزراوە، کە پێکهاتوون لە:
١-فەرەیدوون حەسەن.
٢-نیاز عەبدوڵا.
٣-جیهاد محەمەد.
٤-تەحسین قادر.
٥-ئالان نەجمەدین.

جێی ئاماژەیە کە یەکەم دەستەی کارگێڕی رێکخراوی ئازادبوون، کە لە (٢٠٢٠/٥/٢ تا ٢٠٢٢/٥/٢) کاریانکرد پێکهاتبوون لە:
١-فەرەیدوون حەسەن، سەرۆکی رێکخراو.
٢- نیاز عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی رێکخراو.
٣-گەشە دارا، بەرێوەبەری بەشی پرۆژە و چالاکییەکان.
٤-تەحسین قادر، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان.
٥-هۆمەر محەمەد، بەرێوەبەری بەشی کارگێری و دارایی.
٦-رازاو مەحمود، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و چاپ و بڵاوکردنەوە.
٧-بابان جەعفەر، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن.

بەشێک لە وێنەکانی کۆبوونەوەکە:







