رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

ئازادبوون خولی سێیەمی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئازادبوون خولی سێیەمی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی ئەنجام دەدات

رۆژی شەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٤/٢/٢٤)

رێکخراوی ئازادبوون، سێیەم خولی کۆبوونەوەی دەستەی گشتیی رێکخراوەکەی بە ئامادەبوونی (٢٨) ئەندام ساز دا، بەرنامەی کۆبوونەوەکە، هاوپێچە.

جێگەی ئاماژەیە، بە کۆی دەنگی ئەندامان ئەم بەڕێزانە بۆ ئەم ئەرکانە هەڵبژێردران:

ڕێکخەری دەستەی گشتی:

*تەحسین قادر

ئەندامانی دەستەی ڕاسپێردراو:

١-جیهاد محەمەد.

٢-ڕازاو مەحمود.

٣-هۆمەر محەمەد.

٤- کامەران عومەر.

٥- گەشە دارا.

٦-هەڵوێست عەبدوڵڵا.

٧- بابان جەعفەر.

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی رێکخراوی ئازادبوون، پەیکەری رێکخراوەی بریتییە لە سێ دەست:

یەکەم (دەستەی گشتی): کە هەموو ئەندامان لەخۆ دەگرێت و بەرزترین دەسەڵاتی ناو رێکخراوە و هەموو دوو ساڵ جارێک کۆ دەبێتەوە، ڕێکخەرێک بۆ کارەکانی هەڵدەبژێریت.

دووەم (دەستەی راسپێردراو): لە (٥) ئەندام و دوو یەدەگ پێکدێت، لە لایەن دەستەی گشتیەوە بۆ ماوەی (٢) ساڵ رادەسپێردرێن بۆ چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی دەستەی کارگێری رێکخراو و هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێری، ئەم دەستەیە دووەم بەرزترین دەسەڵاتی رێکخراوە.

سێیەم (دەستەی کارگێری): لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری دارایی و سەرچاوە مرۆییەکان پێکدێت، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی رێکخراوەکەن.