رۆژی دووشەممە رێککەوتی (٢٠٢٢/١٠/٢٤) لەشاری هەولێر بەرێز (هەڵوێست عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئازادبوون، بەشداری کرد لە وۆركشۆپی هاوكاری نێونەتەوەیی بۆ بەهێزكردنی دیموكراسی و یەكسانی لە كوردستان.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی ناحکومییەکان و رێکخراوەکانی ژنان و لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
سەرەتای هەڵالە رافع پرۆژەكەی بە ئامادەبووان ناساند، پاشان سیلڤیا جاكلین، سەرۆكی بۆردی رێكخراوی یەكێتی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی لە كامیرۆن، ئەزموونی كاری بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی بەشداری ژنان و گەنجان لە ژیانی سیاسی و بڕیاردان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا، لە چەندین وڵاتێكی ئەفریقا، پاشان سەرەنج و پرسیاری ئامادەبووان خرایەڕوو.
لە بەشی دووەمی ۆركشۆپەكە د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی كاروباری خانمان و گەشەپێدان، وتارێكی لەبارەی كارەكانی پلانی دووەمی نیشتمانی (١٣٢٥) پێشكەشكرد.
لەكۆتاییدا كنێر عبداللە ، بابەتێكی دەربارەی بەشداری سیاسی ژنان و ئاماری رێژەی بەشداری ژن لە ژیانی سیاسی لە كوردستان خستەڕوو.
لە كۆتاییدا بەشداربووان بەسەر ٤ گروپدا دابەشكران بۆ هەڵسەنگاندنی بەشداری سیاسی ژنان و گەنجان بەرمەبنای سوات-خاڵی بەهێز، خاڵی لاواز، دەرفەت و هەڕەشەكان و لە کۆتایشدا دەرئەنجامی گروپەكان پێشكەش كرا.