رۆژی پێنج شەممە، ڕێککەوتی (٤/٥/٢٠٢٣) رێكخراوی ئاران گفتوگۆیەکی سازکرد لەسەر راپۆرتێکیان دەربارەی ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له‌كاروباری فه‌رمانبه‌راندا، کە لەماوەی یەک ساڵ و بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی (NED) ئامادەکرابوو.
گفتوگۆکە به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و چالاكوانان وكه‌سانی ئه‌كادیمی بەڕێوەچوو، بابان جەعفەر، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون، بەشداربوو.
راپۆرته‌كه راپۆرتێكی بنكۆڵكارییه و له‌ماوه‌ی (12) مانگدا واتا له 1ی ئایاری 2022 تا 30ی نیسانی 2023 تیمێكی نۆ كه‌سی رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كلتوری مه‌ده‌نی، له سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یان كردوه، راپۆرته‌كه له پێشه‌كی و باكگراوه‌ندی گشتی و نۆبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتوه، ئامانجی سه‌ره‌كی له ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته گه‌یشتنه به حوكمڕانی باش و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسایه.
راپۆرته‌كه پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ك ناوچه‌ی جوگرافی كاركردن وه‌رگرتووه، ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ى رێكخراوی ئاران بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری مه‌به‌ست قسه‌یان له‌گه‌ڵ (1026) فه‌رمانبه‌ری حكومی له فه‌رمانگه حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه سه‌ر به (261) فه‌رمانگه‌ى حكومین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و خوارتر.
دابه‌شبوونی جوگرافی قسه‌كردنی تیمی ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا:-
– پارێزگای هه‌ولێر:- قسه له‌گه‌ڵ (326) فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی جیاواز كراوه كه سه‌ر به (113) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
– پارێزگای سلێمانی:- قسه له‌گه‌ڵ (619) فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی جیاواز كراوه كه سه‌ر به (107) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:- قسه له‌گه‌ڵ (81) فه‌رمانبه‌ری حكومی كراوه كه سه‌ر به (41) فه‌رمانگه‌ى حكومین.
راپۆرته‌كه چه‌ندین داتا‌و ئامار‌و زانیاری ورد له‌باره‌ی جۆره‌كانی ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له كاروباری فه‌رمانبه‌ران ده‌خاته روو له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها زیان و كاریگه‌رییه‌كانی نیشان ده‌دات.
له‌كاته‌كانی ئاینده‌دا ده‌قی راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئارانهوه بڵاو ده‌كرێته‌وه.


